ئێن ئاڕ تی به نادروستی راپۆرتی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌م دواییه‌ی باڵیۆزی به‌ریتانیا جۆن ویلكس و سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ شاسوار عه‌بدولواحید بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له باسی په‌یوه‌ست به چاكسازیی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، باڵیۆز روونیكردووه‌ته‌وه كه حكومه‌تی به‌ریتانیا پاڵپشتیی له چاكسازییه‌كان ده‌كات بۆ پێدانی ده‌رفه‌تی زیاتر به كه‌رتی تایبه‌ت، میدیای ئازاد و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی. شه‌فافییه‌تی زیاتر بۆ داهاتوویه‌كی پرشنگدار گرنگ ده‌بێت.
باڵیۆز له‌و روونیكردنه‌وه‌یه‌دا راشیگه‌یاندوه، دیپلۆماتكاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ پارته سیاسییه‌كاندا په‌یوه‌ندیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه به واتای پشتیوانیكردن یان دژ وه‌ستان نییه.
ئه‌وه‌شی وتووه، رۆڵی له‌پێشینه‌ی ئێمه به‌شداربوونه له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كان بۆ پته‌وكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه دوولایه‌نه‌كان. ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی نایابمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ئه‌وه گفتوگۆی ئه‌رێنی سه‌باره‌ت به چاكسازیش ده‌گرێته‌وه، كه ئێمه هیوادارین كاری له‌سه‌ر بكه‌ین بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی به‌ریتانیاو هه‌رێمی كوردستانی عیراق.
راپۆرتێكی كه‌ناڵی (ئێن ئاڕ تی) دەڵێت باڵیۆزی به‌ریتانیا دەڵێت: ئه‌م شێوازه‌ی حوكمڕانی ئێستا له هه‌رێم، ناتواێت خزمه‌ت به هاووڵاتییان بكات، بۆیه ئه‌مانه‌وێت خه‌ڵكی كوردستان بزانن ئێمه پشتیوانی حزبی ده‌سه‌ڵاتدارو ئه‌م شێوازه له حوكمڕانی ناكه‌ین.