بڕێكی زۆر هه‌نگوین له‌ناوده‌برێت

به‌هۆی نه‌شیاوی خواردنیه‌وه‌، له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر هه‌نگوینیدا ده‌گیرێت و سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیش رایده‌گه‌یه‌نێت له‌پشكنین ده‌رنه‌چووه‌ بۆیه‌ له‌ناوده‌برێت.

گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتی: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانه‌وه‌ پشكنین بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ ده‌كرێت كه‌ كۆمپانیاكان عه‌مباریان كردووه‌، تا دڵنیابنه‌وه‌ له‌ سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی ئه‌و خوارده‌مه‌نی و كاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌ كۆگاكاندا عه‌مباركراوه‌.

گۆران قادر ووتیشی: به‌گومانی نه‌شیاوی به‌كارهێنانی، له‌ كۆگاكانی كۆمپانیای بورهان ده‌ست به‌سه‌ر جۆره‌ هه‌نگوینێكدا ده‌گیرێت، و نموونه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی تاقیگه‌ ده‌كه‌ن بۆ پشكنین، وه‌ڵامی به‌ شیاوی خواردن نیه‌، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

ووتیشی: مێژووی دروستكردن و به‌سه‌رچوونی كێشه‌ی نیه‌، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگوینه‌ كه‌ تام وبۆنی و قه‌باره‌ی شوشه‌ تێكراوه‌كانی بۆفرۆشتن جیاوازه‌، به‌پێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه‌.

هه‌روه‌ها، بڕی هه‌نگوینه‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ زیاتر له‌ یه‌ك تۆن و پێنج سه‌د كیلۆگرامه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵاوه‌ بڕیاری له‌ناوبردنی دراوه‌، هه‌روه‌ها خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی كڕین و بازاڕكردندا گرنگی به‌ مێژووی دروستكردن و به‌سه‌رچوونی ئه‌وخۆراك و ماددانه‌ بده‌ن كه‌ به‌كاریده‌هێنن، هه‌روه‌ها داواشده‌كات له‌هه‌بوونی هه‌ر كاڵاوشمه‌كێكی گوماناویی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu