موحسین ڕەزایی هەڕەشە لە سەرۆکی ئەمریکا دەکات. . .

بەرپرسێکی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆشداری دایە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی تەسنیم، موحسین ڕەزایی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هۆشدارییەکانی دۆناڵد ترامپ بە ئێرانی وەک ئامرازێک بۆ دەربازبوونی ئەمریکا لە پابەندبوونی بە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک وەسف کرد.

موحسین ڕەزایی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و فەرماندەی پێشووتری سوپای پاسداران کە لەئێستادا خۆی بۆ بەشداری لە ڕکابەریی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی داهاتووی وڵاتەکەی ئامادە دەکات، لە پۆستێکدا لە پێگەی فەرمیی خۆی لە ئەنیستاگرام، ئاماژەی بە لێدوانێکی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا کردووە کە تیایدا باس لە سەپاندنی ئابڵۆقە لەسەر چەندین کەسایەتی و کۆمپانیای ئێرانی دەکات، لەو بارەیەوە ڕایدەگەیەنێت کە ئەو بڕیارەی ترامپ پاساو هێنانەوەیە بۆ دەربازبوون لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران.

ڕەزایی لە پۆستەکەیدا وەڵامی بەردەوامیی پشتیوانیی ئەمریکا لە ئیسرائیل و هۆشداریدان بە ئێران دەداتەوە و دەڵێت دڵنیا بە کارێک دەکەین کە بەڕێزتان لە جیاتی هۆشداری، پابەند بیت بە تەواوی بەڵێنەکانت سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران. 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu