حکومەت هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیەکدا، شوێنگەی ئاوی سەنحاریب لە سنووری شاری هەولێر نۆژەن دەکاتەوە. لەسەر ڕاسپاردەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، شوێنگهى پڕۆژهى ئاوى سهنحاریب نۆژەن دەکرێتەوە، كه مێژووهكهى بۆ دوو هەزار ساڵ بەرلە زایین دەگەڕێتەوە، كاتێك سهنحاریب پاشای بەناوبانگی ئاشووری له بەرزاییەکانی بهستۆره لە سنووری هەولێر، پڕۆژهیهكى ئاوى له ڕێگهى لوولهى گڵینى گهیاندووەته قەڵای ههولێر.
ئەو پڕۆژەیە لە ئێستادا كاری ههڵكۆڵین و پاككردنهوهى بۆ دهكرێت و چاوەروان دەکرێت ببێتە پڕۆژەیەکی گهورهى گهشتیاری و شوێنهواری، ئەو شوێنەوارە مێژووییە لەلایەن خەڵکی هەولێر بە پرۆژەی (ئاوی سەنحاریب) ناسراوە، کە بهر له دوو هەزار ساڵ بەر لە زایین، سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە بووە بۆ قەڵای هەولێر.