سەرچاوەیەکی هەواڵی عەرەبی بڵاویکردەوە کە كۆمه‌ڵیك چه‌كداری سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیانكردووه به پرۆسه‌ی تاڵان و بردنی كه‌لوپه‌لی ناوماڵی خه‌ڵك و بازاڕه‌كان له شاری موسڵ و له‌و ناوچانه‌ی كه ئازادكراون.
ڕۆژنامەی القدس العربي لە زاری چدەند شایهدحاڵێکەوە ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات کە له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی هێزه‌كانی عێراق له ناوچه و گەڕەکەکانی ناوشاری موسڵ، هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستده‌گرن به‌سه‌ر ماڵ و موڵکی تایبه‌تی و گشتیی هاووڵاتییاندا، هه‌روه‌ها به‌تاڵانبردنی كه‌لوپه‌ل و سامانی خه‌لك و ئه‌م به‌تاڵانبردنه كارگه‌كانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی و پێشانگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلیشی گرتۆته‌وه، ئه‌مه سه‌رباری شكاندنی ده‌رگای خانووی هاووڵاتییان له چه‌ندین گه‌ڕه‌كی جیاوازی ناوشاری موسڵ.