جۆن کێلی وه‌زیری ناوخۆی ویلایەته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه وڵاتی دیکه‌ش که به‌مه‌ترسی بزانرێن بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌مریکا بێنه ڕیزی حه‌وت وڵاته‌که‌وه.
دۆناڵد ترامپ له ڕۆژانی سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌مریکا فه‌رمانێکی ده‌رکرد به قه‌ده‌غه‌کردنی به‌خشینی ڤیزا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به هاوڵاتییانی حه‌وت وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیا که عێراقیشی تێدایه، هه‌روه‌ها ڕاگرتنی هاتنی په‌نابه‌ران له‌و وڵاتانه‌وه بۆ ئه‌مریکا.جۆن کیلی وه‌زیری ناوخۆی ئه‌مریکا به (سی.ئێن.ئێن)ی راگه‌یاند که له‌وانه‌یه هه‌ندێک له‌و حه‌وت وڵاته بلۆککردنهکهیان تا کاتی نادیار درێژه بکێشێ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر وڵاتی دیکه‌ش جێگه‌ی مه‌ترسی بن ده‌خرێنه ئه‌و لیسته‌وه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که وڵاتی دیکه‌ش بلۆک بکرێن..جۆن کێلی رایگه‌یاند که فه‌رمانێکی نوێش بۆ گومرگ و پاراستنی سنووره‌کان ده‌رچووه.