دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا بڕیاره ئه‌مڕۆ فه‌رمانێک که به ڕۆژی (ئاسایشی مه‌زن)ی ناو بردووه ئیمزا بکات و بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی تا ڕێوشوێنی نوێ ده‌گیرێته به‌ر په‌نابه‌ر و ڤیزای ئه‌مریکا بۆ هه‌ندێک وڵات ڕابگرێت که عێراقیشی تێدایه.
به‌پێی ڕۆیته‌رز فه‌رمانه‌که‌ی ترامپ ڕاگرتنی کۆچبه‌ر و ڤیزای تێدایه بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی که وڵاتانی سووریا، عێراق، لیبیا، یه‌مه‌ن، سۆماڵ، ئێران و سودانی تێدایه. بڕیارەکە ئه‌و ڤیزانه‌ش ده‌گرێته‌وه که ئێستا دراون و بلۆک ده‌کرێن. ترامپ به نیازه پلان دابنێت بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی لێکۆڵینه‌وه‌ی توند بۆ ئه‌و وڵاتانه، پاشان ئه‌و فه‌رمانه ڕابگرێت.