ئاژانسی ئیسنای ئێرانی بڵاویکرده‌وه که ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی سه‌رکرده‌ی داعش له نزیک ڕه‌ققه بینراوه. ئیسنا له زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منییه‌وه بڵاویکرده‌وه که ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی سه‌رکرده‌ی داعش له موسڵ نییه و له نزیک ڕه‌ققه لە سووریا بینراوه. ئاژانسه‌که ده‌ڵێت تا ئێستا دەگوترا که ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی له ناوچه‌ی بەعاج سه‌ر به موسڵ له‌سه‌ر سنووری عێراق و سووریایه، به‌ڵام بینراوه که دوای ئه‌وەی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند، هه‌ر که‌سێک زانیاری له‌سه‌ر شوێنی به‌غدادیی بدات، بڕی ٢٥ ملیۆن دۆلار پاداشت ده‌کرێت، به ئۆتۆمۆبێل گواستراوه‌ته‌وه بۆ نزیک ڕه‌ققه لە ناو خاکی سووریا.