وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا پێی وایە جیهان له سه‌رده‌می دۆناڵد ترامپدا جێگیر نابێت. فرانک ڤاڵته‌ر شتانمایه‌ر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له بابه‌تێکدا کە لە ڕۆژنامەی بێلدئهم زۆنتاگی ئه‌ڵمانی بڵاویکردووه‌ته‌وه، ڕایگه‌یاندووه له سه‌رده‌می دۆناڵد ترامپدا جیهان جێگیر نابێت.
شتانمایه‌ر پێی وایە گۆڕانکاری و ناجێگیری له سیاسه‌تی جیهانی و په‌ره‌سه‌ندنی ڕووداوه‌کان ڕووده‌ده‌ن. ڕاشیگه‌یاندووه که چاوه‌ڕوانی گۆڕانکاریی ده‌که‌ن و ترامپ جیاوازی و گۆڕانکاری دروست ده‌کات. بە وتەی وه‌زیری دەرەوەی ئەڵمانیا، سه‌رده‌می داهاتوو له‌وانه‌یه تەواو جیاواز بێت له سه‌ده‌ی بیسته‌م و له‌و سیسته‌مه جیهانییه‌ی که تا ئێستا جیهان به خۆیه‌وه بینیووه. شته‌کان هێشتا به‌ته‌واویی ڕوون نه‌بوونه‌ته‌وه.