مارک تۆنه‌ر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ده‌ستبه‌کاربوونی حکومه‌ته‌وه هیچ وه‌فدێک له واشنتۆنه‌وه به‌شداریی کۆبوونه‌وه‌کانی ئاستانه ناکات.
کۆبوونه‌وه‌کانی ئاستانه‌ی پایته‌ختی کازاخستان بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ڕه‌وشی سوریا له‌لایه‌ن ڕووسیا و تورکیا و ئێرانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌مریکا بانگهێشت کراوە، به‌ڵام وەک (سی. ئێن. ئێن) بڵاویکردەوە، مارک تۆنه‌ر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووە، سوپاسی بانگهێشتنامه‌که ده‌کەین و باڵیۆزی ئه‌مریکا له کازاخستان له کۆبوونه‌وه‌کان ئاماده ده‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی کاروباری ده‌ستبه‌کاربوونی حکومه‌تی نوێوه هیچ وه‌فدێک له واشنتۆنه‌وه ناچێ بۆ ئاستانە.