جۆن نیکسۆن لێکۆڵه‌ری دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا (سی ئای ئه‌ی) که یه‌که‌م لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکی بوو، لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ددام حوسێن دیکتاتۆری پێشووی عێراق کرد، بۆ ڕادیۆی (بی بی سی) ئاشکرای کرد کە هه‌ر له‌یه‌که‌م ڕۆژی دوای ڕووداوه‌کانی ١١ی سپته‌مبه‌ر، ئه‌مریکا فه‌رمانی مه‌رگی سه‌ددام حوسێنی ئیمزا کرد.
نیکسۆن که له ساڵی ٢٠٠٣ دوای دۆزینه‌وه‌ی سه‌ددام له حه‌شارگه‌که‌ی ده‌ستی به پرسیار و وه‌ڵام کرد له گه‌ڵیدا و به‌م دواییه بۆ میدیاکان هه‌ندێک زانیاریی نەگوتراوی ئاشکرا کرد، ڕایگه‌یاندکه هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژی دوای ڕووداوه‌کانی ١١ی سپته‌مبه‌ر، ئه‌مریکا فه‌رمانی مه‌رگی سه‌ددامی ئیمزا کرد و چوونی ئه‌مریکا بۆ عێراق بۆ زۆر شت بوون له‌وانه کوشتنی سەددام حوسێن.