وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا، ڕایگه‌یاند، که ئه‌مریکا به‌هیوایه تورکیا بڕیار نه‌دات له‌سه‌ر ڕێگرتن له به‌کارهێنانی بنکه‌ی ئاسمانی ئه‌نجه‌رلیک له لایه‌ن ئه‌مریکاوه. پیتهرکۆک وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا (په‌نتاگۆن) ڕایگه‌یاند که ئه‌مریکا هیواخوازه، تورکیا هه‌ڕه‌شه‌کانی جێبه‌جێ نه‌کات له باره‌ی به‌کارهێنانی بنکه‌ی ئاسمانی ئه‌نجه‌رلیک له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه.
ئه‌و لێدوانانه‌ی کۆک که (سی. ئێن. ئێن) بڵاویکرده‌وه، دوای ئه‌وه هات که مه‌ولوود چاوش ئۆغڵوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاندبوو، پێویست ناکات هیچی دیکه ڕێگه بدرێت، ئه‌مریکا بنکه‌ی ئاسمانیی ئه‌نجه‌رلیک به‌کار بهێنێت، له کاتێکدا له شه‌ڕی تورکیا له‌گه‌ڵ داعش له شاری ئه‌لباب، ئه‌مریکا به هێرشی ئاسمانی هاوکاریی سوپای تورکیا ناکات.