ڕێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی له به‌یاننامه‌یه‌کدا، سوپاسی ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا و سه‌رۆکی ئەو وڵاتە فرانسوا ئۆڵاندی کرد بۆ ئه‌و که‌لوپه‌له پزیشکییانه‌ی که بۆ هاوکاریی ئاواره‌کان له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنابووی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان
ڕێکخراوی (ده‌بڵیو ئێچ ئۆ) له به‌یاننامه‌یه‌کدا، سوپاسی سه‌رۆک فرانسوا ئۆڵاندی کرد، بۆ ئه‌و ئه‌و ده‌رمان و که‌لوپه‌له پزیشکییانه‌ی که له‌کاتی سه‌ردانه‌که‌یدا، ڕاده‌ستی ڕێکخراوه‌که‌ی کرد وه‌ک هاوکارییه‌ک بۆ ئاواره‌کانی عێراق. (ئه‌ڵتاف موسانی) سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌که وتی "بێگومان ئه‌و هاوکارییانه کاروباری فریاگوزاریی باشتر ده‌که‌ن و که‌موکورتی پێداویستییه پزیشکییه‌کان پڕ ده‌که‌نه‌وه. "