مشتومڕی لایه‌نه سیاسیه‌كانی به‌شێك له ووڵاتانی جیهان له‌باره‌ی پرسی قه‌ده‌غه‌كردنی پۆشینی بورقا به‌رده‌وامه و پێده‌چێت ساڵی داهاتوو ئه‌و پرسه ببرێته په‌رله‌مانی ئه‌و ووڵاتانه.
پۆڵین هانسن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئوسترالیا كه‌له‌سه‌ر لیستی پارتی یه‌ك نه‌ته‌وه‌ی ئه‌و ووڵاته‌یه و به‌لیستی ڕاستڕه‌وه‌كان ناوده‌برێت، ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان له ساڵی داهاتوودا فشاره‌كانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه به‌مه‌به‌ستی قه‌ده‌غه‌كردنی پۆشینی بورقا له‌و ووڵاته.
ووته‌كانی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه هاوكاته له‌گه‌ڵ لێدوانه‌كانی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركل له‌دواهه‌مین كۆنگره‌ی پارته‌كه‌یدا كه تێدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه داپۆشینی ته‌واوی ڕوخسار یان ده‌موچاو شتێكی نه‌گونجاوه له ئه‌ڵمانیا بۆیه پێویسته داپۆشینی ته‌واوی ڕووخسار لهههرشوێنێكدا كه پێویست بكات له‌ڕوی یاسایه‌وه قه‌ده‌غه بكرێت. به‌ڵام جیاواز له ووته‌كانی ئه‌نگێلا مێركل، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا ڕایگه‌یاند ئوسترالیا له ئه‌وروپا جیاوازه و ڕایگه‌یاند ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپا ڕووده‌دات ده‌رئه‌نجامی لێشاوی كۆچی نایاسایه بۆ ئه‌و كیشوه‌ره و ئه‌وروپا كۆنتڕۆڵی به‌سه‌ر سنوره‌كانیدا نه‌ماوه، بۆیه به ووته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا ئه‌وان پێویسته به‌رده‌وام بن له پاراستنی سنوره‌كانیان، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سیاسه‌ته تونده‌كانی ئه‌و ووڵاته له‌به‌رامبه‌ر كۆچبه‌رانی ده‌ریایی قاچاخدا كه به‌جۆرێكه هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به قاچاخ و له‌ڕێگه‌ی به‌له‌مه‌وه خۆی بگه‌یه‌نێته ئه‌و ووڵاته ده‌ستگیرده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ووڵاته ده‌كرێته‌وه كه به‌به‌له‌مه‌كه لێوه‌ی هاتووه. دواجاریش ڕایگه‌یاند ووڵاتانی كۆمۆنوێڵس پشتگیری له بیرۆكه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی بورقا ناكه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه، په‌رله‌مانی هۆڵه‌نداش له مانگی ڕابردوودا یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی بورقای له هه‌ندێك شوێنی گشتیدا وه‌ك خوێندنگه و نه‌خۆشخانه‌كاندا په‌سه‌ند كرد و تا ئێستاش چه‌ندین ووڵاتی جیهان و ئه‌وروپاش له‌وانه‌ش فه‌ره‌نسا و به‌لجیكا و بولگاریا و چاد یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی بورقایان په‌سه‌ندكردووه.
سه‌رچاوه‌كان: ماڵپه‌ری ته‌له‌گراف، ماڵپه‌ری هه‌واڵی نیوزی ئوسترالی