پشکنه‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا، له ڕاپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆیدا ئاماژه به پێگه‌یشتنی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ده‌کات بۆ ئاستێکی پیشه‌یی به‌رز. (میلیته‌ری تایمز) بڵاویکردووه‌ته‌وه که به پێی ڕاپۆرتی پشکنه‌ری گشتیی پنتاگۆن به نیازه مه‌شق و ڕاهێنان و هاوکاریی زیاتری پێشمه‌رگه بکات. به‌پێی ڕاپۆرته‌که که‌موکورتی و که‌لێنی زۆر هه‌یه له هاوکاریی ئه‌مریکا بۆ پێشمه‌رگه .
په‌نتاگۆن لێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی کردووه له سه‌ر پێداویستی پێشمه‌رگه له‌ماوه‌ی نێوان ئۆکتۆبه‌ری ٢٠١٥ تا دیسه‌مبه‌ری ٢٠١٦ . پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ئازایه‌تییان سه‌لماندووه له به‌رگریکردن له خاکه‌که‌یان، له داگیرکاریی داعش له هاوینی ٢٠١٤ه‌وه. له کاتێکدا که هێزه‌کانی عێراق له بارێکی خراپ و په‌شۆکاو و که‌وتبوون. به پێی ڕاپۆرته‌که، دوای ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا ده‌ستی کرد به به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی داعش، پێشمه‌رگه بوون به هاوکاری سه‌ره‌کی ئه‌مریکا له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و پاشه‌کشه‌یان پێکردن.
له کاتێکدا که ڕاپۆرته‌که پشتیوانیی هه‌وڵی ئه‌مریکا ده‌کات بۆ هاوکاریکردن و مه‌شقپێکردنی پێشمه‌رگه، له هه‌مان کاتدا ئاماژه به که‌موکوڕییه‌کان ده‌کات که له هاوکاریی ئه‌مریکادا هه‌یه. یه‌کێک له خاڵه‌کان سه‌رنه‌که‌وتنه له گه‌یاندنی ئه‌و که‌لوپه‌ل و چەکه ئه‌مریکییانه‌ی که کڕدراون بۆ ده‌ستی هێزه‌کانی ئاسایشی کورد، ئه‌و ١. ٩ ملیار دۆلارەی که له ٢٠١٤ه‌وه ته‌رخان کراوه، ده‌توانرێ نزیکه‌ی ٤ هه‌زار پێشمه‌رگه به هه‌موو چه‌ک و که‌لوپه‌لی پێویست و هۆیه‌کانی خۆپارێزیی تایبه‌تیان بۆ مسۆگه‌ر بکات.
به‌پێی راپۆرته‌که‌ی پشکنه‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا، له کاتی کاری مه‌یدانیدا ئه‌و چه‌کانه نه‌دراونه‌ته هێزه‌کانی ئاسایشی کورد. فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریکا به‌رپرسه له ئاماده‌کردنی داواکاریی پێداویستییه‌کان بۆ پێشمه‌رگه و گه‌یاندنی به‌خشینی وڵاتانی دیکه و به‌ڕێوه‌بردنی له‌گه‌ڵ به‌غدا. ڕاپۆرته‌که ئاماژه به‌وەش ده‌کات که پێشمه‌رگه بوونه‌ته هێزێکی پروفێشناڵی ئاماده بۆ به‌رگریی له وڵاته‌که‌یان و پێویسته ئه‌مریکا پێداویستییه‌کانیان دابین بکات و که‌م و کورتییه‌کانیان پڕ بکاته‌وه