ژمارەی VIP ی کانديدە فێڵبازەکان و دڵسافی هاوڵاتی ... لوقمان بەرزنجی

 

ژمارەی VIP ی کانديدە فێڵبازەکان و دڵسافی هاوڵاتی ... لوقمان بەرزنجی

لە هەڵبژاردەنەکانی پێشوی کوردستان چەند دۆستێکی نزيکم پۆستی ئەندام پەرلەمان و وەزيريان وەرگرت . بەم بۆ نەيەوە وەک هاوڕێيەک حەزمکرد پيرۆزبای پۆستەکانيان لێ بکەم . سەرەتا زەنگێکم بۆ يەکەميان لە هاوڕێکانم لێدا تڕرررن، تڕڕڕڕن، ، وەڵام نەبوو پاش کەمێکی تر ديسان تڕڕڕڕڕن دوای بێ ئومێد بوون گوتم لەوانەيە سەرقاڵ بێت و خەڵکی تری لەگەلدا بێت بۆ پيرۆز بايی بۆ دوا جار تڕڕڕڕڕڕرن . . تڕن تڕرررررررن، کەسێک بە دەنگێکی زۆر کز تەلفونەکەی هەڵگرت بە پۆزێکەوە وتی فەرموو کاکە، بەگەرميەکەوە گوتم ڕۆژباش . ئەويش بە پۆزێکەوە وتی فەرموو کاک کاتم نيە فەرموو . نەخێر ئەوە دەنگی کاکی پەرلەمنتار نيە ببورە وەڵا من تەلفونم بۆ کاک فڵان کەس کردوە لەوانەيە هەڵەبم لە لێدانی ژمارەکە، گوتی هەڵە نيت فەرموو ئەوە تەلفونی کاک فڵانە من شوفێری ئەوم ئەمرکە بڵێ چيت دەوێ، گوتم برام من فڵانە کەسم . . . کارم بەو بەڕێزە هەيە دەمەوێ قسەی لەگەل بکەم . گوتی برام ئيستا ناتوانم تەلفونەکە بە مامۆستا فڵان بدەم چونکە ئەو پێی گوتومە تەنيا جواب بدەمەوەو داواکاريەکت هەيە تا پێ بڵێم . گوتم من هاوڕێی کاک فڵانم . گوتی بەڕێزم ئەگەر تۆ هاوڕێی ئەوبيت بۆ تەلفون بۆمن ئەکەی. تەلفون بۆ VIP يەکەی خۆی بکە يەکسەرە خۆی هەڵيدەگرێت و وەڵامت دەداتەوە . گوتم کاکە من زانيومە VIP بەس لە فڕۆکەخانەکان هەيە و چێشتخانە و خانە خانەکان دا هەيە . وەستەيەکم کردو لە دڵی خۆمدا گوتم ديارە ئەو ساڵانەی لە کوردستان دابڕاوم (قەلاج) بومە ئاگاداری ئەو داهێنان و پێشکەوتنە گەورانەی کوردستان نيم کە لە کوردستان دا هاتوە . ديارە بێ ئاگايی و دەرەجەی غەشيمیم فول بوە . . وەک ئەوەی زۆر درەنگانێک زانيم گەڵا و دەفەتەرو بلۆک مەبەستيان لە دۆلارە، زۆر درەنەگ لەو زاراوانە حاڵی بووم، گوتی بەڵی مامۆستا ڕاستە ئيستا لە فڕۆکەخانەکانی کوردستان جگە لە VIP ی CIP. يشمان هەيە . گوتم ئەوەيان چيە، گوتی نازانم تەلفونەکەی داخستەوە، بەخوا جوانە هێشتا نەوبوينە دەوڵەت، VIP لە شوێنی هەڵبژاردنەکان VIP تەلەفونی تايبەتی مەسئولەکان .  VIP لە خەستخانەکان VIP لە عيادەی دختۆرەکان، VIP l لە شوێنی دانيشتنی ئاهەنگ و بۆنەکان VIP لە ڕێزلێنان VIP لە شتە (خۆشەکان) VIP لە چێشخانەکان . ئيتر ووڵات هەموو بوبە VIP دوا کە داهێنانێکی گرنگە بۆ موسڵمانان VIP چونە ماڵی خوايە بۆ عەمرەو حەج ئەويش کرا بە VIP پارەی زياد بدە حەج و عەمرەت بێ سەرەو بێ منەتە . ، بەسە بەVIP وەڵامی خەڵک بدەنەوە، حکومەت و ئيدارەدانی دەوڵەت بەو عاجباتی و VIP يە ناچێتە ڕێوە. هاوڵاتی بەڕێز بۆ ئەوەی دەنگەکەت بەبەلاش نەچێت هەرچی زووە ژمارە VIP يەکەی ئەو کەسە وەرگرە کەدەنگی پێ دەديت ئەگينا ئەو پەنجەت دەسوتێنێت کەدەنگت پێداوە.

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu