ئەوپەرلەمانەی هەموو خەڵک بەڕوتی دەبێنێت ... لوقمان بەرزنجی

مەکسيک کە يەکێکە لە هەژارترين ووڵاتانی خواروی ئەمريکا کە بە لاتين ناودەبرێت پەرلەمانتارێک بەناوی ( ئەنتۆنيۆ گاراسيا) لەسەر ليستی چەپڕەوەکانی ئەو وڵاتەيە لەکاتی وتارخوێندەوە لەناو هۆڵی پەرلەمان خۆی ڕوت کردەوە تەنيا بە شورتێکی کورتی خوارەوە لەسەر مەنسەکەدا دەمێنێتەوە ئەو ديمەنەدەبێتە مايەی گاڵتە پێکردنی سەرۆکی پەرلەمان بەشێک لە پەرلەمانتارانی ديکە بەڵام ( ئەنتونيۆ گاراسيا) نەیهێشت قاقای پێکەنينەکانيان کۆتايی پێبێت هەتا هێزی هەبوو قيژاندی بەسەرياندا و بەدەنگێکی بەرز هاواريکرد( زۆر چاک دەزانم ئيستا ئێوەی سەرۆک و پەرلەمانتاران لەوشوێنە کە بەمينبەری دەنگی هاوڵاتی دەناسرێت نيوەی منتان بەڕوتی بينی گاڵتەتان لێهات و شەرم داينەگرتن ئەرێ چۆن هەست بەشەرمەزاری ناکەن کە هەموو ميللەتتان وەک ئەو نيوەی من ڕوت برسی کردوە هێشتا هەر بێدەنگن ) ئەرێ پەرلەمانتارانی کوردستان و عيراق ئێوەش کە خۆتان بەو هەموو قات و پێڵاوی مارکەو پۆينباغە ڕەنگاوڕەنگە شێلم بەترشيانە دەردەخەن دە ئەگەر ڕاستگۆن و درۆ لەگەل خوا و خەڵک ناکەن جارێک وەک ( ئەنتونيو گاراسيا) نيوەی خۆتان لە پەرلەمان ڕوت کەنەوە لەبەردەم سەرۆک و ئەندام پەرلەمانەکانتان. ، وەرن تەنيا بۆ يەکجاريش بێت ئەو کارە تەنيا بۆ وەرگرتنی متمانەو باوەڕمەندی خەڵک نمايش بکەن تا خەڵکی هەست بەوە بکات کە کەسێک هەيە دەنگی بێ موچەی و برسيەتی و و ئيرهاب و تەعەدا لە خەڵکی کاسبکارو چێشخانەو ژن کوشتن و سەرانە و هەڵکوتانە سەر ماڵی خەڵک و سنورێک بۆ بەڵتەجی و شەقاوەکانی ئيرهابی حزبی و دەسەڵاتەڕەهاکانيان دابنێت تەنيا جارێک بە حکومەت ڕابگەيەنێت  بەرگری لە بستێک و چەند مەترێکی دزراو لەموڵک و ماڵی دەوڵەت بکات . دەی بابزانين کام ئەندام پەرلەمان نوێنەری خەڵکە و بەفيعلی ئيسپاتی ئەو نوێنەرايەتيە دەکات؟ . وەرن لاسايی ئەو پەرلەمانتارە مەکسيکيە بکەنەوە نەوەک لاسايی پەرلەمانە دواکەوتوەکانی دونيای وەک تورکيا جورجيا و وووووهتد، ، ئەوانەی لەسەر بەرژەوەندی و دەسکەوتی حزبەکانيان لەناو هۆلێ پەرلەمان پەلاماری يەک دەدەن و شەڕە بۆکس دەکەن. نەوەک ئەوەی بەچاوی خۆمان لەناو هۆڵی پەرلەمانی کوردستان بينمان چۆن پەلاماری يەکتردەدەن لەجياتی ئەوەی ديفاع لە مافی هاوڵاتی بکەن بەرگری مردوانە لە حزبەکانيان دەکەن و دەبێتە قيژو هۆڕی ژنە پەرلەمانتارو دواتريش يەکتر ئەوديوی دێگەڵە دەکەن بەوە ئيسپاتی دەکەن کە ئەوپەرلەمانە هيچ پەوەنديەکی بە هاوڵاتی نيە .

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu