ئاوا خەڵک دەبێتە دوژمنی حزب و حکومەت ... لوقمان بەرزنجی . . ئەڵمانيا

لەسەردەمی شەری ساردی نێوان ئەمريکا و سۆڤيەت وڵاتی يگوسڵاڤيا يەکێک بوو لەودەوڵەتە بەهێزو سۆسياليزمەی توانی بووی خاوەنی ئازادی ڕەهاو و بڕياری سەربەخۆی خۆی بێت ، وەک دەوڵەتێکی کۆمۆنيستی بێ لايەنی سەربەخۆ دور لە هيچ جەمسەرێکی ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵات کاربکات و يەکێکیش بوو لەدەستەی دامەزرێنەری ڕێکخراوی دەوڵەتە بێلايەنەکان،  لەو قۆناغەدا سۆڤيەت و ئەمريکا زۆر پێوەی هيلاک بوون تا بتوانن پێگەيەک لەو ووڵاتەدا پەيدا بکەن هەرچی کرديان لەگەل سەرۆکی ئەو وڵاتە کە بکەوێتە ژێری کاريگەری ئەوان بێ هودە بوو . . . ناچار کەوتنە هەوڵدان لەگەل کەسايەتيە دووهەمە بڕيار بەدەستەکانی دوای سەرۆک ئەويش لە ڕێگەی دەزگای موخابەراتيەکان کەوتنە جموجۆڵ لەو وڵاتە بەنيازی ڕوخاندنی دەسەڵاتی تيتۆ بە هەر شێوەيەک بێت . دەزگای موخابەراتی يوگوسلاڤيا هەرزوو درکی بەو مەترسيەکرد کە شتێکی نامۆ لەو وڵاتەدا ڕودەدات تا دواجار گەيشتە سەری داوەکە ئنجا کەوتە ڕاپۆرت نوسين بۆ سەرۆک، کە جێگرەکەی سەرۆک دەستی لەگەل موخابەراتی ئەمريکی تێکەڵ کردوە، جگە لەوەش ئەو هۆکارە بۆ ئەو ناڕەزاييەی لە ڕێزەکانی حزب دا هەيە لەسەر ناعەدالەتی لە پێدانی وەزيفە و پلەو پايەی حزب و دەوڵەت بە خەڵکی نەشياو و چەهرە ناشيرين ئەوانەی خەڵک خۆشيانی ناوێ ، تيتۆ هەرگيز باوەڕی بەو ڕاپۆرتانە نەبوو چونکە پێی وابوو جێگرەکەی پياوێکی زۆر ئازاو قارەمان و لەخۆ بردوو بوو لەديی تيتۆ چونکە لە جەنگی جيهانی دووهەم و بەبەرچاوی خۆی دەيان داستانی گەورەی تۆمار کردوە. لەو باوەڕەدابوو دەيگوت من خيانەت بکەم ئەو پياوە نايکات، نەخێر ڕۆژانە ڕاپۆرتەکان بەردەوام بوو . ناچار چوە ژێر باری ئەوەی جێگرەکی خيانەت دەکات رۆژێک بە پەلە بانگهێشتی کردو و پێی گوت ، ڕاپۆرتی دەزگا سيخوڕيەکانی خۆماڵی و سۆڤيەت دەڵێن تۆ دەستت لەگەل موخابەراتی ئەمريکی تێکەڵ کردوە، ئايا ئەو هەواڵە ڕاستە يا هەڵبەستراوە تکايە بەيەک وشە وەڵامم بدەدەوە (ئا) ياخود (نا)  بێ درێژ دادڕی چونکە من زۆر باوەڕم بەتۆ هەيە . گوتی قوربان بەڵێ ڕاستە. ئەو وەڵامە تيتوی توشی شۆک کرد گوتی چۆن شتی واتکردوە و ئەو هەموو زانياريەت لەسەر نهێنيەکانی دەوڵەت داوەتە ئەمريکا. جێگرەکەی سەری لەقاند وتی گەورەم ديارە هۆکار هەبووە من ئەو پەيوەنديەم لەگەل ئەمريکيەکان بەستوە بەڵام سوێند دەخۆم يەک نهێنی دەوڵەتم نەداوەتە ئەمريکيەکان،  ئەوان داواکاری زۆريان هەبوو بەڵام من تەنيا يەک داواکاری ئەوانم  جێبەجێم کردوە داواکە شيان ئەوە بوو، ک من پۆست و کورسی بدەمە ئەو کەسانەی کە نەشياون و خەڵک ڕقی لە چەهرەيان دەبێتەوە بە تونديش پشتيوانيان لێ بکەن هەرواشم کردوە و هەستيشم کردوە ناڕەزايەکی زۆر لەشەقام و لەناو دەزگا حکوميەکان پەيدا بووە لەسەر ئەو کارەم و بەردەواميش بوومە . تەنيا ئەوە کاری من بووە. سوێنديش دەخۆم تەنيا ئەوەندەم کردوە . تيتۆ گوتی شەڵا هەموو نهێنيەکانی دەوڵەتت بدابانايێ ئەو کارەت بکردايە.  تيتو بە غەزەبێکەوە ووتی دەزانی ئەو کارە ی تۆ دەبێتە هۆکاری هەڵتەکاندنی حزب و دەوڵەت دەگەيەنێت دەبێتە بورکانی غەزەب و لافاوی ڕقی خەڵک ئيتر هێزنيە بتوانێ خۆی لەبەر هێزی گەل ڕاگرێ و تەخت و بەختی حزب و حکومەت دەڕوخێنێ و دەسوتێنێ . هەرواش دەرچوو دواجار لەگەل دەستپێکی بيروسترويکای گۆرباتشوف تەخت و بەختی ئەو حزبەو ئەودەوڵەتە تەفروتونا بوو نە حزبی شيوعی ما نە سنوری يەکگرتوی ئەو ووڵاتە ما يووگوسلاڤيا دابەش بوو بو بەچەند دەوڵەتێک ، با حزبی کوردی پەندو عيبرەت لە يوگوسلافيان وەرگرێت و چاک بزانێت خەڵکی کوردستان تاقەتی لەو لەو چەهرە ناشيرينانەی سی ساڵە ساحەکە چۆڵ ناکەن و هيچيشيان لەباردا نيە جگە لەدزی و گەندەڵی و پێدانی پۆست و پايە بەو کەسانەی خەڵک خۆشی ناوێن واخەريکە ديواری ترس نامێنێ، دانی پۆست بەخەڵکی ڕەزا قورس و درۆزن و کۆيلە دەبێتە مايەی ناڕەزايی خەڵک و ئاوا خەڵک دەبێتە دوژمنی حزب و حکومەت ئەگەر فڕيای خۆتان نەکەون دەبێت چاوەڕوانی لافاوی غەزەبی خەڵک و زەل زەلەی ساعە بکەن .

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu