بایبل* چارەسەری شەڕو مالوێرانییەکانە ... عەبدوڵڵا پۆڵا (2)

بایبل* چارەسەری شەڕو مالوێرانییەکانە ... عەبدوڵڵا پۆڵا (2)

دوێنێ ژنێکی خنجیلانە سەلامێکی لێ کردم، گۆتی دەتوانم لات دانیشم دوو سێ قسان بکەین، ناوی مێریەم بوو، دوو هەفتە لەمەوبەر بینیم باسی شتی گشتیمان کرد،
ئەمجارەیان شەڕەکە ی زانکۆی کالیفۆڕنیای زۆر تیر بوو، یەکسەر دوای چاکوخۆشی گۆتی دەزانی جیهان بەرەی شەرو مالوێرانی دەچێ، گۆتم راستە دیارە شەرەکەی خوێندکاران و قوتابییان ی زانکۆی کالیفۆرنیا زۆر تیر بووە، گۆتی راستە هەر هەموو جیهان بەرەو کارەسات دەچێ، گۆتی دەزانی چۆن چارەسەر دەکرێ،
نەمزانی چ لایەنێکە، لێرانە. لە کالیفۆرنیا ، دوو جۆر هەنە maga جەماعەتی ترامپە سۆری، ماگا کورتکراوەی دووبارە ئەمریکای زەبەلاح بکەینەوە، دژی کۆچبەرو ولاتانی ئەمریکای لاتین و رۆژهەلاتن، لایەنی بەرامبەریان، دژە ترامپاویەکان کەوا دژی سەرمایەدارەکان و داوای یەکسانی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی دەکەن،
بەلام مێریەم لەهیچ لایەکیان نەبوو،
گۆتی دەزانی چۆن چارەسەر دەکرێ،
گۆتم چۆن،
گۆتی ئەتو بایبلت* خوێندیتەوە،
گۆتم بەلێ؟
گۆتی بایبل چارەسەری دەکاتن،
تێگەیشتم ئەمانە جەماعەتی کەنیسەیان پێدەڵێن،
لێرە کۆمەلگای ئەمریکای پترلە نیوەی بڕوای بە بایبل هەیە.
گۆتی ئەتو بڕوات بە بابایبلی هەیە،
گۆتم نەخێر.
گۆتی دیارە موسلمانی، گۆتم بەلێ موسلمانم ، بڕوام بە چارەسەری ئاینی نییە،
تۆ وەرە سەیری ئەو شەڕەی ئێستا بکە، لەنێوانی خو ێندکارانی زانکۆی لۆس ئەنجلس، لە نێوانی ئیسلام و جولەکەی، یان فەلەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان، کێ داینەمۆی ئەو شەڕەیە، ئەمریکاو ئیسرائیل و ئەوروپا لەلایەک کەوا بڕوایان بە بایبل هەیە، لە لایەکەی تر فەلەستینییەکان بە پالپشتی ئێران و تورکیاو قەتەر کەوا بڕوایان بە قورئان هەیە،
کێ ئەو شەڕەی تیر دەکات، کەوا چەندین سەدەیەیە لە ولاتانی ئێمە هەیە.
بەناوی ئاین کۆمەلگای سەرمایەداری جیهانی بڕوای بەشەڕ و کوشتار هەیە.
سەردەمێک بەناوی شەڕی داعش یان تالیبان لە ئەفغانستان ، لە سوریا بەناوی نوسرەو چەتەکانی ئەردۆگان، لە یەمەن بەناوی حوسی و ئێستاش لێرە لە کالیفۆڕنیا ، بەناوی حەماس و جولەکە، شەڕەکان تیر دەکەن.
بایبل: ئنجیل
بەدوای دادێ

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu