شکستەکانی يەکيەتی و ئەگەرەکان بۆ هەڵسانەوە ... لوقمان بەرزنجی

لەدوای ئەو هەموو شکستە يەک لەدوای يەکەی يەکيەتی نيشتمانی کوردستان لەماوەی پانزە ساڵی ڕابردوو تا ئەمڕۆشی لەگەلدا بێت. شکستەکان هەر بەردەوامە . لە جيابونەوەی گۆڕان تا گورزەکەی د، بەرهەم و سەرهەڵدانی باڵ باڵێن. ئەوانە هەموو شکست لەدوای شکستی بەدوا خۆيدا دەهێنا بێ ئەوەی هيچ وەستەيەکی لەسەر بکرێت . هەڵەکان هێندە زۆربوون بەڕادەيەک ئيتر لەهەژار نايەت تا قەيرانێکی گەورەی دروستکرد  ڕەوڕەکانيش هێندە خێرا بوون بواری نەدەدا بە سەرانی يەکيەتی بپڕژێنە سەر ئەوەی ڕێگە چارەيەک بۆ ئەو خێرايە شکستەکان بدۆزنەوە و ڕێگە بگرن لەو بۆشاييانەی خەريکی هەناوی يەکيەتی دەخوات . . . ديارە هۆکاری نەپڕژانە سەردەربازکردنی يەکيەتی لەو قەيرانە بەپلەی يەکەم سەرکردە دەستڕۆيشتوەکان زياتر خەريکی کاری بسنزو تيجارەت بون و حزبيان دابوە دەست قەدەرو هێندێک لە ماستاوچی و موستەفيد و ئينتهازی. تاوەکو بەڕادان بۆ يان بەڕوە ببەن ئەوەش وايکرد نوخبەيەک بەناوی گەنج دەست بەسەر هەموو جومگەکانی يەکتيەتيدا بگرن و ڕێڕەوەکە بەئاقرێکی ديکەدا ببەن و دواتر لەت دووبونی ئامۆزاکانی لێ وەبەرهەم کار بە دەرکردنی لاهوری شێخ جەنگی کۆتايهات. ئيتر تائيستا نازاندرێت ئاخۆ ئەوە کۆتاييە يا شکست و جيابونەوەی ديکە بەڕێوەيە  چونکە وا پێ دەجێت ئەودەرکردنەی لاهوری شێخ جەنگی کوڕگەلێکی لە هەوادارانی شێخ لاهور لێ جيابێتەوە لەهەموشيان خراپتر لەدەستدانی پتر لە 300 هەزار دەنگ و کەمکردنەوەی کورسيەکان لە پەرلەمانی عيراق . بەداخەوە تائيستا سەرە دەستڕۆيشتوەکانی يەکيەتی ئەگەرمەبەستيان هەڵسانەوەبێت دەبێت نەخشە ڕێگایەکی ڕون ئاشکرايۆ بۆ هەڵسانەوە دابڕێژن و ئەو نەخشە ڕێگايەش زۆر ئاسانە بەڵام جێبەجێکردنی ئيرادەو ڕاستگۆی و دڵسۆزی و لەخۆ بردوی دەوێت ئەگەر مەبەستيان مانەوەی يەکيەتی بێت وەک خۆيان دەڵێن دەمانەوێ يەکيەتيەکەی مامە دروست بکەينەوە، دەبێت دەبێت ئاوڕێک لە مێژووی شکستی سياس گەلانی تر بدەنەوە بزانن کە

هەموو بزاڤێک و حزبێکی سياسی لەمێژوودا. . چەپ بوبێت يا ڕاست خاڵی نەبوە لەشکست و هەڵسانەوە،  شکست لەسياسەت مانای کۆتايهاتن و تەسليم بون نيە بەتايبەتی بۆ حيزبێک مێژويکی پڕ لەسەرەوەری هەبوبێت لە خەبات و تێکۆشانی وەک يەکيەتی نيشتيمانی کوردستان بەڵام دەبێت بزانێت چۆن مامەڵە لەگەل وردەکاری و هۆکاری شکستەکەدەکات . بۆ هەڵسانەوە لەسەر پێی خۆی و برەودان بە خەباتی سياسی  بەخوڕکردنەوە و جۆشدانی مەيدانەکە ، هەروەها دەبێت ديراسيەکی وردی قەبارەی شکستەکان بکات و زەمەن و قۆناغەکان بۆ چارەسەرکردنەکە دياری بکات . تێبگات ئايا شکستەکەی لە حاڵی نەبوونە لە مەنهەجی بزاڤەکە يا بە هەڵەتێگەيشتنە لە فەلسفەی سياسەت و بەرژەوەنديە تايبەتيەکانە يا لە پراکتيزە کردنی مەنهەجی سياسەتەکەيە. ئايا جيابوونەوەی گروپێک و خەڵکانێک لەحزب لەپێناو بەرژەوەندی خۆيان بوە ، گرنگترين بنەماکانی هەڵسانەوەو گەشانەوە بۆ حزبێکی سياسی وەک يەکيەتی  بريتيە گەڕانەوەی سەرکردەکان بۆ ناوخەڵک و شکاندنی ديوارەکانی خۆبەزلزانی سەرکردەکان و بايەخدان بە ئازادی ڕادەربڕين و ڕەخنەگرتن و يەکترقەبوڵکردن، بايەخ دان بە لايەنی زانستە سياسيەکان بۆ گەشەکردنی ئەو ئامانجەی حزب خەباتی بۆ دەکات لەسەر بنەمايەکی عەقلانی زانستی بێت نەوەک بە فيکری هەڕەمەکی و بدرێتە دەست قەدەر، بايەخ دان بە مافی مرۆڤ بەتايبەتی لەڕيزەکانی حزب هيچ چينێک لەسەر ئەوەی ديکە فەرزنەکرێت و کۆنگرە بەرزترين دەسەڵات بێت و عەدالەتێکی کۆمەڵايەتی تەواو لەڕيزەکانی حزب پيادە بکرێت بێ فەرق و جياوازی، بەردەوام دابەزين و بونی سەرکردە لەناو خەڵک و کۆمەڵ و گوێگرتن لە ڕەخنەکانيان ئەو فاکتەرانە هەڵسانەوەی حزب خێراتر دەکات جۆرێک متمانە لای خەڵک پەيدا دەکاتەوە ،  يەکيەتی ئيستا چاک دەزانێت ئەوەی حزب دەڕوخێنی دەزگا سيخوڕيەکەيەتی بە هيچ شێوەيە  حزبێک بەو قەبارە گەورە و مێژووە پڕ لە سەروەريە بجوك بکرێتەوە لەدەزگايەکی سيخوڕی بچوک. دەبێت ئەدەزگايە ئەويش بەشێکی ئاسايی بێت وەک هەر ئورگانێکی حزب، نەوەک مێردەزمەيەک بێت بۆ تۆقاندن و فەرزکردنی هەيمەنەتی بنەماڵەيەک يا بەرپرسێک بەسەر ئەندام و خەڵکی سڤيل خەڵکی ڕوحيان لە ئيرهابی ئەو دەزگا سيخوڕيە چوبێت بايەخ دان بە هاندانی ڕێکخراوەکان بۆ خوێندن و هاوکاريکردنی خەڵک لەکاتی پێويست . هاندانی کاديرانی يەکيەتی بەبەردەوامی لەناو خەڵك بن ، چاودێری کردنی بەدردەوام هەبێت و بۆ بەدواچونەوەی ئاستی ڕۆشنبيری لای ئەندامان و بايەخ دان بە ئاڵقە ڕۆشنبيريەکان لەناو ڕێکخستنەکان و هەبوونی بيبلۆگرافيايەک بۆ ئاستی هوشياری لە هەموو ئۆرگانەکانی حزب بايەخ دان و هاندان بە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەم و تەوزيفکردنی لەخزمەتی هاوڵاتی . بەدواچونەوە بۆ ئاستی هوشياری ئەندامانی يەکيەتی لەهەموو ئۆرگانەکان و تەفعلکردنەوەی پەيمانگەی کاديران، ڕێزگرتن لە ئيرادەی خەڵک،

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu