ئەوە پەرلەمانی دەبەو تەپڵێدان و سواربونی حزبە ... لوقمان بەرزنجی . . . ئەڵمانيا

لە خولی يەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەموومان چوينە سەر سندوقی دەنگدان . ئەوەی تێبينی دەکرا بێلايەنەکان زۆر بەحەماس تر لە پێشوەتر بوون لە ئەندام و کاديرو پێشمەرگەی حزبەکان. هەموو دەنگمان دا، دوای ئەوە هەردوو حزبەکە لەسەر داهات و کومرگ و پارە پێک نەهاتن و هەردوو سەرکردايەتی زلهێز بڕياری شەڕی برا کوژيان دا و دووساڵ دوو مانگ شەڕ درێژەی کێشا . بەو شەرە نەگريسەيان. دەنگی ئێمەيان لەگۆڕنا و هيچ ئيعتبارێک و بەهايەکی سياسی و مەعنەویان بۆ پەرلەمان و ڕای گشتی نەهێشتەوە، لەوێ ڕۆژێوە ئەو پەرلەمانە دورو نزيک نە بەدەنگی خەڵک هەڵبژێردراوە نە خواستی خەڵکيشە. بەڵکو دەنگ و ڕەنگ و خواستی حزبە و ئەندامانی حزبکانيانە. هاوڵاتی ئاسايی هيچ وجودێک و حزورێکی لەو پەرلەمانە نيە جارو باريش ئەگەر لە ناچاری ڕويان لە لەبەردەرگای ئەو پەرلەمانە حزبيە کردبێت داوای مافێکی بچوکی خۆيان کردبێت . لەوێ هەرچی سوکايەتی شاپ شاپێن هەيە پێيان کرداوە. هيچ دانشيتنێکی ئەو پەرلەمانە بەبێ سوکايەتی و جنێودان و شەڕە بۆکسی ئەندام پەرلەمانان تێناپەڕێ، ئەو سوکايەتی بەيەک کردنە و شەڕەبۆکسە بوە نەرێت و ئەلتەرناتيفی شەڕی کەپکی حەمەد ئاغا و بەرزايەکانی کەسنەزان، ئيستا حزبەکان ئەندامی گەنج و عەزەڵات ئەستور کانديد دەکەن بۆ پەرلەمانی حزبەکانيان تا شەقی زۆرتر بوەشێنن دەبە هاوێژەکانيان نيشانەکان چاک بپێکی . وشەی بازاڕی بەبەرامبەرەکەیان بڵێن . ڕیگە لە ئەندام پەرلەمان بگيرێت نەهێڵن بچێتە ژورەوە، ئەو پەرلەمانە کە گوايە چەتری کۆکەرەوەی هەموو حزبەکانە تائيستا هيچ کێشەيەکی نێوان حزبەکانی چارەسەر نەکردوە و هەرباسيشی ناکات جا چۆن دەتوانیت کێشەی هەرێمێکی پێنج ميلونی چارەسەربکات . ئەوە لە کاتێکدا دەبوايە هەر ئەندام پەرلەمانێک پشت و باوک و برای ئەوەی ديکە بێت . شەڕيان لەسەر دەستکەوتی خەڵک کردايە نەوەک شەڕ لە پێناو پلەو پۆست و پايەی خۆيان حزبەکانيان . ئەرێ قەت ئەو بەرلەمانە پرسياری ئەوەی کردوە خێرە هاوڵاتيەکی دڵسۆزو داوێن پاک پڕ لە ئەخلاق ناکرێت بە وەزيرو گزير يا وزيفەيەکی پێ بدرێت نەخێر هەموو. باشەئەوە چ پەرلەمانێکە هەموو هەڵپەی بۆ دەسکەوتی شەخسی و حزبەکەی و ئاغائ حزبەکەی بێت و سەدان کيلۆ مەتر لەدوری هاوڵاتی بوەستێ و ژمارە تەلفونيشی داخات، هيچ قودسيەتکێتان بۆ دەنگ و خوێنی شەهيدان نەهێشت و نە خەڵکی کوردستان و نە خوێنی شەهيدان مەکەن ترەف لەو جنيوە بازاڕيەتان کە لەناو پەرلەمان بەيەکی دەدەن چونکە خوێنی شەهيدان و دەنگی پيرۆزو دڵسۆزی خەڵکی کوردستان زۆر لە دەبە هاوێشت و تەپڵ لێدان و سواربوونی ئێوە گەورەترە باوەڕيش ناکەم بنەماڵەی شەهيدانيش چيتر قەبوڵ بکەن ئێوە ئەو قەوانە سواوە لێبدەن گوايە ئەم پەرلەمانە بەرهەمی خوێنی شەهيدانە نەخێرو وانيە تەنيا خولی يەکەمی پەرلەمان بەرهەمی خوێنی شەهيدان و دەنگی خەڵک کوردستان بوو، چاکتر وايە ئەم شەڕە جنێوەتان لە ڕاگەياندنەکانتان ڕاگرن با تۆ زێک حەيا و حورمەتی عادەتی و عەشايەری تێدا بمێنتەوە کەدەچنەوە کۆبونەوەکانتان مليۆن و ئيمتيازەکانتان وەردەگرن تۆزێکی تێدا بمێنتەوە تا ئەندامی حزبەکانتانيش لێ نەبنەوە وەک خەڵکی کوردستانتان لێ بوە .

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu