چۆن کتێبەکەم گەياندەوە دەست مام جەلال ... لوقمان بەرزنجی . . ئەڵمانيا

لە شوپاتی ساڵی 2005 وەک ڕۆژنامەنوس ئامادەی  سمينارێکی تايبەت بوم کە پيوەست بوو بە مافی مرۆڤ  لە پەرلەمانی ئەوروپا لە بروکسل. لە پەراوێزی ئەو سمينارەدا گەنجێکی کوردی عەفرينيم ناسی تاوێک ئاڵوگۆڕی بيروڕامان کرد کەزانی من خەڵکی کوردستانی باشورم ووتی خزمێکم کتێبێکی دەستنوسی بەزمانی عەرەبی زۆر نايابی لايە لەوەدەچێت ئەو کتێبە سياستمدارێکی باشور بێت. . بەڵام ئەويش تا ئيستا نازانێت ئەو کتێبە کێ نوسييوەيەتی ناوی لەسەر نيە تەنيا چەند حەرفێک نەبێت، ووتم ئەو خزمەت لەکوێی ئەژيت وتی لە ئەڵمانيا. . . وتم دەکردێ ژمارەی تەلفونەکەيم بدەيتێ ووتی کێشە نيە من وای بەچاک دەزانم ژمارەکەی خۆتم بدەيتێ با ئەوتەلفونت بۆ بکات . دوای چەندڕۆژێک زەنگی تەلفونەکەم لێيدا، بەڵێ دوای سڵاو و هەواڵ پرسين ووتی بەڕێزت بەرزنجی وتم بەڵێ وتی من دکتور ئەکرەم ناسانم لە شاری دريسدن تەلفون دەکەم ئەوە منم ئەو کتێبە دەستنوسەم لايە گوتم ئنجا چۆن بێمە خزمەتت تا ئەو کتێبە ببينم، گوتی ئەو خزمەم پێی وتوم تۆ ڕۆژنامەوانی وزۆرێک لەسەرکردەکوردەکانی باشور لە نزيکەوە دەناسی وتم بەڵێ وايە، ووتی کەواتە ئەوە زۆر بە پێويستی دەزانم بتبينم . من هەفتەی ئايندە دێمە ماڵی برايەکم ناوی عيمادە لەشاریBonn لەوێ تيلت بۆ دەکەم يەک دەبينين . دوای هەفتەيەک هات و يەکمان بينی و کتێبەکەی زۆر بە ئەمانەت هەڵگرتبوو، لەيەکەم لاپەڕە بێ ئەوەی تەماشای حەرفی ناوی نوسەرەکە بکەم گوتم ئەو کتێبە مام جەلال نوسيويەتی دەست خەتی دەناسم . وەک چومە سەر سێ حەرفی ناوەکەی ئاوا نوسرابوو ( ج، ح . ط) خۆيەتی هيچ گومانم نيە وتی چۆن وتم ج جلال الدين ح حسام الدين ط . طالباني ووتم ئەو کتێبەت لەکێ دەست کەوت ووتی ئەوە چيڕۆکێکی دورو درێژە، وتی من خۆم دکتۆرم و ئەفسەرێکی پلە بەرزم لە هێزەکانی NATO چەند ساڵێک وەک هاوکاری هێزەکانی NATO بۆ وڵاتی بۆسنياو هەرسک وەک دکتور لە ولاتی بۆسنيا و هەرسک کارم دەکرد ڕۆژێک ژنێکی بۆسنی گوتی تۆش موسڵمانی گوتم بەڵێ ووتی ئەم قورئانەم بۆ هێناوی ئێمە نازانين عەرەبی بخوێنينەوە ئەوە بۆتۆم هێناوە گەر بزانيت، ئەو ژنە وايزانيبوو قورئانە . بەهەرحاڵ گوتم ئيستا ئەو کتێبەم چۆن دەديتێ بە پارە چەندت دەوێ ئامادەم تۆ بەس ژمارەيەک بڵێ . گوتی جارێ پرسيار بکە ئنجا دوای دێينە سەرمعاملە چەندم دەوێ . هەر ئەوڕۆژە تەلفونی برای بەڕێز دکتور ئەحمەد بەرواری بەرپرسی پەيوەنديەکانم لەبەرلين کرد وەڵامی نەبوو تەلفونم بۆ برای ئازيزم کاک ئازاد جنديانی کرد و مەسەلەکەم تێگەياند کاک ئازاد گوتی زۆر باشە جەنابی مام جەلاليش ئيستا هاتۆتەوە لە سلێمانیە تۆزێکی ديکە وەڵامت دەدەمەوە بزانم دوا دوو سەعات کاک ئازاد زەنگی بۆ لێدام ووتی کاک شێخ برا جەنابی مام جەلال دەڵێ ئەو کتێبە هی منە بە لوقمان بڵێ هيمەت بە قيمەت دەبێت بگاتەوە دەستم ئەو کتێبەم لە ساڵی 1968 لەبەرلين لە ئوتێل نازانم دزرا وە يا لەبيرمکردوە بەهەرحاڵ دەبێت بگاتەوە دەستم . منيش پەيوەنديم بە دکتور کرد گوتم ئەو کتێبە دەستنوسی بەڕێز جەنابی مام جەلالە دەبێت بگاتەوە دەستی ئنجا ئەمرکە لەخزمەتدام بە هيمەت بەقيمەت ژمارە بڵێ . ووتی من هيچم ناوێت تەنيا يەک مەرجم هەيە ئەويش ئەوەيە خۆم بە خزمەت جەنابی مام جەلال بگەم بەدەستی خۆم کتێبەکەی بدەمەوە، ووتم باشە من بلێتی فڕۆکەت بۆ دەبڕم و هەموو ئامادەکاريەکيشت لەکوردستان بۆ ڕێک دەخەم ووتی من خۆم بليت و هەموو مەسرەفی خۆم دەکەم تەنيا ديداری مام جەلالم گەرەکە لە نزيکەوە بيبينم . بەندەش هەموو پەيوەندی ئيستقبالم لەسلێمانی بۆ ئامادەکردو کتێبەکە ئەمانەتەوە گەيشتەوە دەست ڕەوانشاد جەنابی مام جەلال و زۆر دڵخۆش ببوو، منيش زۆر دڵخۆش بووم و ويژدانم ئاسودە بوو کە خزمەتێکم بەو کەڵەپياوە گەياند، ڕوحی شاد بێت يادی بەخێر،

lokman barzinje

Aachener str.  33

51145 k??ln??

Germany??

0049 (0) 176 619 51 602

lokman57@hotmail.  de

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu