ڕامانێک لەسەر دوو کۆپلە شيعری خاتو سۆزە بەرزنجی شاعير ... لوقمان بەرزنجی

سۆزە بەرزنجی دەنگێکی شيعری بوێری دونيای شيعری کورديە . ئەوەی من ئاگاداربم تاوەکو ئيستا بڵاوکراوەی بەرهەمەکانی لە ڕۆژنامەو گۆڤارەکاندا کەمە بەڵام گەنجينەيەکی شيعری چاکی لە فەيسبوک بڵاو کردۆتەوە کە شايستەی خوێندنەوەن ،  بەندە دوور بەدوور لەڕێگەی هاوڕێيەتی فەيسبوکەوە ئاشنايەتيم لەگەل دەقە شيعرەکانی پەيدا کردوە و هەستم کردوە بابەتەکانی شايستەی ئەوەن کە وەستەو ڕامانی لەسەر بکرێت ، خاتو سۆزە وەک سۆزێک و عيشقێکی زۆر لە شيعرەکانيدا بەرجستەدەکات هێندەی ئەوەش شارەزاو ئاگاداری بواری زانستی کۆمەڵناسیشە ، ئاگادارو چاو کراوەيەکيشی هەيە لە ئەدبی جيهانی . ،  من بۆ خۆم وا لە شيعرو عيشق گەيشتوم . . کە شيعر وێڕای ئەوەی زمان حاڵی عيشق و تەواوکەری سۆزەکەشيەتی لە ناوەڕۆکدا عيشقيش تەمەن بە ژمارەيەکی موتڵەق دەزانێت واتە هيچ کاتێک نە شيعر و نە عيشق پير نابن بەڵکو کەسکون تر دەبن و بەتام تردەبن . من بۆ خۆم زۆر جار ئەو هەستە پاکەی عيشق لەرێگەی قەسيديەکی يا دوو ڕستە شيعيری شاعيرێک دەدۆزمەوە و تێنوەتی من و هەزارانی ديکە دەشکێنێ کە خۆمان وەک مرۆڤی ئاسا نەمان دەزانی بەو جۆرە گوزارشت لەو حالەتە ڕۆمانسيانەی زاتی خۆماندا بکەين. . . کە ئەو شاعيرە بەو قەسيدەيە يا ئەو دوو بەيت شيعرە هەرچی ژێی عيشق هەيە لە ناخمان دەيخاتە جولە. ئيستا ژنان ئافرەتان کچان، لە سايەی گلوباليزم و دونيای تەکنە لوجيا بەتايبەتی لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵايەتيەکان پانتاييەکی زۆريان لە بوارە ئەدەبيەکان پڕ کردۆتەوە. زۆر بەجورئەتەوەش هاتونەت مەيدانە . بابەتەکانيان تەرح دەکەن زۆرێکيشيان گەنجينەيەکی ڕۆشنبيری و ڕەوشە فيکری و باگڕاوندێکی باشيان هەيە لەوانە خاتو سۆزە بەرزنجی . دەنگێکی ديکەیە لەو دەيان دەنگە شيعريە خانمانەی ئيستا پانتاييەکی فروانی لە بواری شيعردا گرتوە و زۆر بە جورئەتەوە گوزارشت لە ناخ و خودی خۆی دەکات. وەک لە دەست پێکی قەسيدەی ( مەست بووندا ) دەڵێت

. . . . . . . . . . .

با پەنجەرەی ژوورەکەت واڵابێت

شەو لەدڵی ئەستێرەیەکدا دێم و

لە تیڕۆژدا بەسەرتا دەڕژێم

بە تریفە داتدەپۆشم. .

. . . .

سۆزە بەرزنجی لەو چەند دێڕە شيعريەيدا وێنەيەکی شيعری زۆر جوانی کات و شوێن و وەرزو جريوەی ئەستێرەکان کۆ دەکاتەوەو دواتر دەڵێت

(بەتريفە داتدەپۆشم)

بەو بەتريفە داتدەپۆشمە ڕوحێک بەبەر جەستەی شيعردا دەدات وکۆڵێک لە هەستە پڕ لە ڕەحمەتەکان بە زەمەنێک و جەوهەرو ناخی پاکی مرۆڤە عاشقەکاندا ئاشنا دەکات . سۆزە بەرزنجی لە قەسيدەی ( دوا خاڵ) هێندە جوان ئاليەتەکانی شيعری وەگەڕ خستوە هەرچی نهێنی ئەو ڕوبارە سۆزەی لە ناخيەتی تەقاندويەتيەوە کەدەڵێت

. . . . . . . . . . . .

گەرتۆم هەبای

ئەو قەسیدە تەواو نەکراوە دەبووم

تاهەتایە شاعیرەکان بەدوای

کۆتا وشەیا دەگەڕان.

گەر تۆ هی من بای،

قوفڵم لە دەرگاى مرۆڤایەتی دەداو

دەمووت ئەمە خاڵی کۆتایى

زەمەنى منە

. . . . .

ئەگەر لەو چەند ێرە وورد بينەوە هيچ ڕستەيەک يا خيتابێکی شيعری نێرينە لەو چەند دێردا نابيننەوە يەک پارچە گوزارشت لە هەستی ژنێکی شاعيردەکات و تێکڕای قەسيدەکە بەنەفسێکی مێينە ئاسا نوسراوەتەوە ئەوەشيان لايەنێکی ديکەيە لە کە سۆزە بەرزنجی شاعير زۆر زيرەکانە مامەڵەی لەگەل دەقەکەدا کردوە دوور لە لاسايکردنەوەی شيعری نێرينە، هێزو جوانی ئەو چەند دێری کۆتايی لەوەدايە کە دەڵێ

 گەر تۆ هی من بای،

قوفڵم لە دەرگاى مرۆڤایەتی دەداو

دەمووت ئەمە خاڵی کۆتایى

زەمەنى منە

. . . .

لەگەل ئەو هەموو نامۆ بوونە لەو قەسيدەيە هێشتا زۆر باوەڕی بەخۆی هەيە خۆی لە لوتکەدا دەبێنتەوەو ناڕوخێ .

دەستخۆش لە خاتو سۆزە بەرزنجی دەکەم بۆ ئەو قەسيدە جوانانەی کە لەواڵەکی خۆيدا لە فەيسبوک بڵاوی دەکاتەوە . بەندە حەزم دەکرد زياتر بپڕژێمە سەر شيعرەکانی وزياتر بۆ چونی خۆم لەسەر شيعرەکانی بنوسيبا و حەزيش دەکەم بڵێم ئەوەی لێرەدا هەڵم بژاردوە لەو دوو پارچە شيعرە تەنيا هەستی خۆمە بە لايەنە ئەستاتيکاو ووێنە شيعريەکان نەوەک وەک هەڵسەنگاندنی شيعری و ڕەخنەگری ئەدەبی، ئەوەی من لە شيعرەکانی ئەو خاتونە حاڵی بووم خوێندنەوەيەک و باگڕاوندێکی باشی لە ئەدەب هەيە هەر ئەوەش وايکردوە کە بتوانێ بەتەواوی زاڵ بێت بەسەر زاراوەو و کەرەستەکانی شيعر بەتايبەتی لايەنە ڕوحی و عشيقە پاکەکە . فەيسبوک هەر هێندە هەڵدەگڕیت ئەگينا حەزم دەکرد فۆکسی زياترم بخستايە سەر دەقەکانی ديکەی شاعير، بەو هيوايەی لە ئايندە بتوانم زياتری لەسەر بنووسم .

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu