ئەگەر نوێنەری حزبن کێ سەرۆکی خەڵکە. ... لوقمان بەرزنجی . . ئەڵمانيا

چەند سەعاتێک لەمەوبەر گوێم لە وتارو وەڵامە ئاگرينەی خاتو ڕێواس فايق ی سەرۆکی پەرلەمان بوو  کە ئاراستەی سەرۆکی هەرێم کرد کە گوايە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئيستا وتويەتی پارتی تاکە حيزبە لە عيراق و کوردستان هتد . ئەم خاتونە بەڕێزە بەو ڕستەيەی سەرۆکی هەرێم گڕی گرتوەو پێش هەڵوێستی حيزبەی خۆی کەوتوەو بێ ئەوەی هەست بەخۆی بکات ئەويش کەوتە هەمان هەڵەی سەرۆکی هەرێم وەک خاتو ڕێواس دەڵێت سەرۆکی هەرێم هەڵەی کرد و خۆی لەبير چوو کە ئەو سەرۆکی هەرێمە لەڕوی ياساييەوە نەدەبوايە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنە ببێتە دەمڕاستی حزبەی . بەڵێ تا ئەم دەقيقەيە کاک نێچيروان بارزانی  هێشتا لە پۆستی ڕەسمی دايە وەک سەرۆکی هەرێم. سەرۆکيش واتە کۆکەرەوەو دەمڕاستی هەموو خەڵکی کوردستان دەکرا لە بڕی سەرۆکی هەرێم سکرتێری حزبەکەی يا سەرۆکی حزبەکەی بەو شێوەيە بەشداری لە بانگەشەی حزبەکەیدا بکردايە . سەرۆک واتە سەرۆکی هەموو گەل و سەرۆکی پەرلەمانيش واتە سەرۆکی کۆی دەنگی ڕەنگاوڕەنگی خەڵک لە بڕی ئەو وتارە ئاگرين و هەڵچونەی ئەو خاتونە دەکرا قسەکەری يەکيەتی وەک بە حزب فەرمی وەڵامی سەرۆکی هەرێمی بدابايەوە ئەو قسانە خاتو ڕێواسی ڕوبەڕوی سەرۆکی هەرێم کردايەتەوە بەڵام ديارە يەکيەتی هێشتا لەو خەوە قوڵ و پڕ لە کێشمە کێشە وەئاگا نەهاتۆتەوە و ئاخيری ئەندامانی ئەوحزبە و بێ سەروبەرێ دەم ڕاستێک و سەرکردەکانی خێر بێت ئاخری ئەو ميللەتەش خێر بێت بەدەست ئەو دوو حزبە ديموکرات و سوسيال ديموکراتە عەسکەريتاريە کە گرەو لەسەر خوێنی کوڕە هەژار. شانازی بە هێزو بازوی حزبەکانيان دەکەن و. هەموو منەتەکانيان بەسەر خەڵک ئەوەيە دەڵێن دەڵێن ئەگەر يەکيەتی يا پارتی نەبوايە مەترسی لەسەر هەولێر هەبوو وەک ئەو خاتونە ئاماژەی بۆ کرد کە چۆن يەکيەتی لە جەلەولا گەرمەسێر داعشيان تێکشاند وەک ئەوە کوڕی سەرکردەکان بووبن داعشيان تێکشاندبێت بێ ئاگايەئەوانە پێشمەرگەی بوو کە ئەوداستانەگەورەيان تۆمار کردوە و دەيان کوڕە هەژارتیيش تێدا شەهيد بوون. بيريان چوو ئەو کورسی پۆستانەی ئيستا لافی پێوە لێ دەدەن لەسەر لاشەی ساردو سڕی پيرۆزی خەڵکی کوردستان بەدەستيان هێناوە بێ ئەوەی هيچ کامێکيان يەک تەقەی خۆشيشەان کردبێت هەموو خەڵک دەزانێت کە ئێوە خوێنی کوڕە هەژارتان بۆ خۆتان و پلە پۆستەکانتان حەڵاڵ کردوە ئەگەر ئێوەی يەکيەتی يا پارتی لاف و گەزافت هێز لێ دەدەن هەموو لەسەر خوێنی کوڕی هەژارە . سێ ساڵە هەڵبژاردن دەکەن هيچتان لەهی خەڵک ناچێت دوێنێ حوکمی بەغدا عيراقتان دەکرد و هێزتان ڕەوانەی بەغدا و نەجەف و فەلوجە کرد ئەمڕۆ هەموو خەڵکی کوردستان تان  بەش بەش کرد و گوايە سەرۆکی حکومەت ووتوييتی پارتی حزبی يەکەمە بەڵێ حزبی يەکەمە جەنابی سەرۆکی ھەرێم دەکرێ بزانین بەو ململانێیەتان کورد لە ئەجندای ئيقليمی و نێڵەودەوڵەتی لە پلەی چەندی ميللەتانە چەندە لەسايەی پارتی و يەکيەتی سی ساڵە خەڵک فريو دەخۆن بۆ خۆ کوشتن و کوڕی خەڵک بە کوشت دەدەن خۆ کوڕی خۆتان ناکوژرێ ،

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu