کورد لە تەرازوی سياسەتی تازەی ئەوروپا و بەريتانيادا ... لوقمان بەرزنجی . . ئەڵمانيا

لەدوای سەردانەکەی بەرپرسی سياسەتی دەرەوەی يەکيەتی ئەوروپا جوزيب بوريل بۆ کوردستان و ديداری لەگەل گەورە بەرپرسانی سياسی و حکومەتی هەرێم. ئەو سەردانە حەماسێک و گەرم و گوڕەیەکی چاکی پێوە دياربوو بۆ پتەوکردنی پەيوەنديەکانی يەکيەتی ئەوروپا لەگەل حکومەتی هەرێمی کوردستان . ئەوەی لەو سەردانەيدا بەدی کرا ئەمجارەيان زمانی قسەکردنی ئەو بەرپرسە تەنيا لە چوار چيوەی سياسەتی يەکيەتی ئەوروپا دابوو بێ ئەوەی هيچ ئاماژەيەک بە ڕۆڵی ئەمريکا بدات  ئەوەش مانای ئەوەیە يەکيەتی ئەورپا خەريکی بەخۆدا چونەوەيەکە و لەسەرو بەندی ئەوەيە چيتر نەبێتە  پاشکۆی هەڵە سياسيەکانی ئەمريکا . لەوەش دەچێت پڕۆژەيەکیان لەو بابەتەگەڵاڵە کردبێت بۆ گەڕانەوە بۆ بڕياری 28 ئەندامەکەی خۆیان. لە ئايندەش بە هيچ بڕيارێکی تاک لايەنانەی ئەمريکا پابەند نەبن . ديارە لەدوای پاشکشە کردنی ئەمريکا لە ئەفغانستان ئەو بيرۆکەيە لای ئەوروپيەکان دروست بوو کە ئەمريکا تەنيا بەدوای بەرژەوەندی خۆيەتی و هيچ گومانێکيان نەما کە ئەمريکا يەکيەتی ئەوروپا بۆ بەرژەوەنديەکانی خۆی بەکار دەهێنێت . ئيستاش وا کار لەسەر ئەو پڕۆژە دەکەن . ديارە بەريتانياش هەمان بۆ چونی يەکيەتی ئەوروپای هەيە بەڵکو بەگوڕتريش لەبەر ئەوە دەبينين جموجۆلی ديبلوماسی بەريتانيا لەم ماوەيە زۆر ئەکتيفە بەتايبەتی لە ناوچەکە بەگشتی و کوردستان بەتايبەتی کە ئەمريکيەکان تێدا باڵا دەستن و مەترسی ئەوەش دەکەن کە لە پڕێک ئەمريکا لە عيراقيش پاشەکشە بکات وەک ئرەوەی لە ئەفغانستان کردی بەبێ گەڕانەوەو پرسکردن بە بەريتانياو هاوپەيمانانی لەناتۆ و ناوچەکە ببێتە شوێنی ڕمبازی و نائارامی و لێدانی بەرژەوەنديەکانی بەريتانيا و يەکيەتی ئەوروپا، هێندێک مەڵبەندی ستراتيجی لە لەندەن پێيان وايە ئەمڕۆی ئەمريکا هەر لە ساڵانی بيستەکان دەچێت. کاتێک کە ئەمريکا لەسەنگەرە ستراتيجی و گەورەکانی زەريای ئەتەلەسی و هێمن باشەکشەی کرد بەرژەوەنديەکانی ئەوروپا خستە مەترسيەوە، بەريتانيا زۆر چاک دەزانێت زۆر دەمێکە ئەمريکا لەسەرو بەندی ئەوەدايە کە بەريتانيا پەراوێزخات و هەر ئەوەش وای لەحکومەتی بەريتانيا کرد کە بەريتانيا لە يەکيەتی ئەوروپا بێتە دەرەوە. تاکو بتوانێت خۆی سياسەتی دەرەوەی خۆی دابڕێژێت و هەڵوێستی لەهەمبەر بڕيارەکانی ئەمريکا دا هەبێت، ئەم بۆچون و ڕامانەی بەريتانيا لەوەوە سەرچاوەی گرت کە باراک ئوباما بۆ ميحوەری ئابوری ئاسيا و لەولاشەوە ترامب هەموو هەوڵێکی دا کە بەرژەوەنديەکانی بەريتانيا بخاتە مەترسيەوە، ئيستاش بايدن هاتوە دەڵێت بەر ژەوەنديەکانی ئەمريکا بەر لە هەموو شتێک. لەبەر ڕۆشنای ئەم قسەی بايدن بەر لەچەند ڕۆژێک وەزيری بەرگری بەريتانيا لەوتەيەکيدا بۆ ئاژانسەکانی جيهان وتی پێويستە بەريتانيا بەدوای هاوپەيمانی تردا بگەڕێت و چاوەکراوبين بۆ لەدەست نەدانی بەرژەوەنديەکان و نزيکترين هاوپەيمانيشمان کە بەچاکی دەزانم فەرەنسايە کە ڕۆلێکی گەورەی دەبينێت لە کيشوەری ئەفريقيا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها نزيک بونەوەمان لە يەکيەتی ئەوروپا، لەدوای ئەو قسانەی وەزيری بەرگری بەريتانيا زۆرێک لە سياستمدارانی بەريتانيا پشتەوانيان لە قسەکانی کردو گوتيان نابێت ئێمە تەنيا بە يەک هاوپمان پشت ئەستور بين و پاشکشەی ئەمريکا لە ئەفغانستان دەبێت دەرسێک بێت نەهێڵين شکستەکان وەک خۆی بمێنێتەوەو بەڵکو دەبێت بەسياسەتێکی حەکيمانە لە ناوچەکە کار بکەين. بە دابڕانی يەکيەتی ئەوروپا لە کلکايەتيکردنی سياسەتی ئەمريکا لەوانەيە بەريتانيا هاوپەيمانيەکی بەهێز لەگەل يەکيەتی ئەوروپادا ببەستێ چونکە شەڕی ئايندە شەڕێکی ئابوری فرە جەمسەرە و ڕەهەندەکانی ئەوشەرەش ڕۆژلەدوای ڕۆژ خۆی بەرجەستە دەکات و دەبێت ئەو سارديەش نەمێنێت لەنێوان يەکيەتی ئەوروپا و بەريتانيا کە پلانی ( بريکست) هۆکاری سەرەکی ئەوسارديە بوو، گرنگ بۆ ئێمەی کورد ئەوەيە ئەو خۆ نزيک کردنەوەی بەريتانيا ليمان بزانين چۆن ئەو نزيک بونەوە بقۆزينەوەو بزانين ئەوجارە چۆن سياسەت دەکەين لەگەل ئينگليزو چۆن پەرە بە بەرژەوەنديە هاوبەشيەکان دەدەين لەکاتێکدا وا تەواو نزيک بوينەتەوە سەدساڵەی کۆتايهاتنی هاوپەيمانی سايکس بيکۆ و ئيستا هەردوو دەوڵەتی سايکس بيکۆ زۆر بەگەرم و گوڕی لە هاموشۆدان لەگەل حکومەتی هەرێم 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu