هەشتی تەموز کودەتا بوو يا تەقينەوەی ڕقەکان بوو ؟ ... لوقمان بەرزنجی . . ئەڵمانيا

ڕاگەياندنەکانی زۆنی سەوز لە پێش هەشتی تەموزی ئەمساڵ شاری سلێمانی بە شاری ديموکراسی و ڕادەربڕين و بازاڕی ئازاد و پايتەختی ڕۆشنبيری و خۆشگوزەرانی ئارامی خەڵکيان پێناسە دەکرد،  هيچ دەزگايەکی ڕاگەياندنی نەياريش لەو شارە نکوڵی لەو دروشمانە نەدەکرد بەڵکو دوپاتی ئەو دروشمانەيان بەزيادەوە دەکرد ، ، کە چی لەدوای 8 تەموز وەک هەموو ئەو دروشم و پێناسە جوانانەی بۆ شاری سلێمانی دەکرا بەقسەی بافڵ تاڵەبانی کە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانيەکەی لەگەل دەزگاکانی ڕاگەياندن ئەنجامی دا . وای نيشان دا کە ئەو هەموو بەشان باڵ هەڵدانەی بۆ سلێمانی کراوە و دووربوە لە ڕاستی ئەصل ئەساسی نەبوە،  بەڵکو ڕاستيەکە وەک بافڵ تاڵەبانی ووتی سلێمانی شاری ترس و تۆقاندن و کپکردنی ڕای ئازاد بووە گەورەو گچکەی ئەوشارە لە دەزگای دژە تيرۆرو زانياری تۆقيبون . . بە کوردی ئەو شارەی وەک شارێکی پڕاوپڕ لە ئيرهابی جەستە و ئيرهابی فيکری پێناسە کرد و وتی  هەروەها دەزگا ئەمنيەکانيش بەوە تۆمەتبار کرد کە کاريان لەسەر فلمی سکس خەڵک و بەرپرسانی ناو يەکيەتی کردوە ، لێرەدا پرسيار ئەوەيە گەلۆ تۆ بڵێی ئەوەندە ساڵە کاک بافڵ و بنەماڵەکەی درکيان بەو هەموو غەدرە نەکردبێت کە لەوشارە جوانەی کراوە ؟؟؟؟ ئيستا هاتوە ڕاستيەکان هەڵدەڕێژێت وەک خۆی ئاماژەی پێدەکات . بە بۆچونی بەندە بافڵ تاڵەبانی و هەموو سەرکردايەتی يەکيەتی ئەوڕاستيەيان زانيوەو بەڵام بەرژەوەندیە تايبەتە هاوبەش و برا بەشەکان کۆيکردبونەوە نەيان دەويست ئەو هيچ درزێک بکەوێتە نێو ئەو بەرژەوەنديە هاوبەشيانە لەنێوانياندا لەبەر ئەوە بێ دەنگيان هەڵبژارد بوو  ئەو بێ دەنگيەش وايکرد بوو نە ئاگايان لە خۆ و نە لە يەکيەتی نەمێنێ. دواجار  ئەوەی هەم کوڕانی مام جەلال و هەم کەسە نزيک و بەشێک لە سەرکردە دێرينە نزيکەکانی مام جەليان لەو خەوە قوڵە بە ئاگا هێنا

 ڕۆژی مۆر کردنی هاوپەيمانيەکە بوو کە لەگەل بزوتنەوەی گۆڕان مۆريان کرد و ڕۆژی 20. 6. 2021 ڕۆژی مۆرکردنی هاوپەيمانی لەگەل بزوتنەوەی گۆڕان وەزعەکە سەرەتاو دەستپێکی تەقیەوە بوو کاتێک عومەری سەيد عەلی ڕێکخەری گۆڕان يەکەم جار پڕۆتۆکۆلی ئيمزاکردنی خستە بەردەم لاهوری شێخ جەنگی و پشتی کردە بافڵ طالەبانی و دواتر بە بێ هيچ ئاوڕدانەوەيەکی عومەری سەيد عەلی لە بافڵ و هەڵسان لە شوێنی خۆیان وەک لە وێنەکاندا دەرکەوتن نە عومەری سەيد عەلی نە لاهور هيچ بايەخێکيان بە ئيمزای بافڵ نەدا، هەڵبەتە ئەو پشتگوێی خستنەی بافڵ تاڵەبانی لەو مۆرکردنە ديارە ئەو ديمەنە قوباد و شاناز و زۆرێک لە کەسە نزيکەکانی ماڵی مام جەلالی زۆر توڕە کرد و پێيان وابوو ئەو جۆرە ئيهمال کردنە سەرەتايەکە بۆ دوورخستنەوەی کوڕانی مام جەلال و ماڵباتی برايم ئەحمەد و زۆرێک لەسەرکردە ددێرينەکان لەکاتێکدا زۆرێک لەسەرکردايەتی يەکيەتی ڕايانگەياند کە ئەوان ئاگاداری ئەو ڕێکەوتنە نين بەڵکو لاهوری شێخ جەنگی تاک لايەنە بڕياری ئەو هاوپەيمانيەی داوەو و خۆيشی کردوە بەسەر سەرۆکی هەڵبژاردنەکە و بەوەش ئيتر سەردەمێکی تازە لە دەست بەسەر داگرتنی کوڕانی شێخ جەنگی دەستيپێکردوە ئەوەش بوە مايەی نيگەرانی و بەهيچ شێوەيەک قابڵی قبوڵکردن نيە و تائێرەوبەس دەبێت سنورێک بۆ ئەو هەنگاوە زلانەی لاهوری شێخ جەنگی دابنرێت و پێی بوترێت ستۆپ ئەوەی ويستيان لە هەشتی تەموز تەقانديانەوە بافڵ تاڵەبانی لە گۆنگرەڕۆژنامەوانيەکەدا ووتی نا کودەتامان بە کودەتا هێنا ، جگە لەوەش لە ديدارەکەی بافڵ طالەبانی دووجار ووتی عومەری سەيد عەلی لە لاهور دەترسا ئەوەش هێمايەک و وەبيرهينانەوەيەکە ئەگەر وەستەی لەسەر بکرێت بە کورتی دەتوانين بڵێين ڕۆژی مۆرکردنی هاوپەيمانيەکە ڕۆژی بانگە بە ئاشکراکەی لاهوری شێخ جەنگی بوو کە خۆی بە کەسی يەکەمی يەکيەتی پێناسە کردو ئەوەش نەتيجەکەی بوو کە ئيستا وا لە گێژاويدا دەخولێنەوە نازانن چۆن ئەو گرێێ کوێريە بکەنەوە.

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu