بۆ دکتۆر تەھا ڕەسوڵ (وەرزی نوێ) بەشی (22) ... نوسینی چیای مامە لەتیف

ئەوەی قسە بەتۆ بڵێ

شوناسی بێڕەوشیە

کرداری بێئەدەبیە

ناسنامەی بەد ئەخلاقیە!

ئەوەی قسە بەتۆ بڵێ

شینی سڵاوەکەت ئەکا

داوای پارچە ئێسقانێک ئەکا

تکای خزمەتکاریت لێدەکا

ئەوەی قسە بەتۆ بڵێ

سەری لەکرێە و

دیلی نەفامیە و

کردەوەی نا مرۆڤانەیە!

ئەوەی قسە بەتۆ بڵێ

دەیەوێ ناو ی بخاتە پیسایی

دەیەوێ گوێی درێژ بخاتە سەری

دەیەوێ دوپێی تر بخاتە لای گەوجێتی!

ئەوەی قسە بەتۆ بڵێ

نابێ لە ڕیزی بوون دابێ

نابێ لە لیستی (باش)دابێ

نابێ لە ناو مرۆڤ دابێ!

ئەوەی قسە بەتۆ بڵێ

حەزەکا تەپڵی ڕسوایی بۆ خۆی لێبدا

حەزەکا بانگی شێتبونی خۆی لێبدا

حەزەکا زڕاندنی ئابڕوی خۆی لێبدا

ئەوەی قسە بەتۆ بڵێ

دواتر زبڵ دەیخوات

دواتر زەمانە داخیەکات

دواتر قیامەت بێحورمەتیەکات!

ئەوەی قسە بەتۆ بڵێ

گرفتاری دەرونی نەخۆشیەتی!

کێشەداری دڵی ڕەشیەتی!

گوناھکاری بێئەقڵی خۆیەتی!

ئەوەی قسە بەتۆ بڵێ

لە ھیچ ویژدانێکا نابەخشرێ!

لە ھیچ حەڵاڵێکدا باس و خواسی ناھێنرێ!

لە ھیچ پاداشت و خەڵاتێکدا ناوی نانوسرێ!

ئەوەی قسە بەتۆ بڵێ

ئەصڵ ونەسەبی بزرە

سەنگ و قورسایی سفرە

ھەمو تەمەنیشی ھەر(. . . . )بوە!

 

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu