بۆ دکتۆر تەھا ڕەسوڵ (وەرزی نوێ) بەشی (21) ... نوسینی چیای مامە لەتیف

بۆئەوەی

دەرگای تۆبەم لەلای تۆ بکەمەوە!

من جێتناھێڵم. . .

بۆئەوەی

دڵی دزراوم لەلای تۆ بدۆزمەوە!

من جێتناھێڵم. . .

بۆئەوەی

مۆتەکەی ترسم لەلای تۆ بسڕمەوە!

من جێتناھێڵم. . .

بۆئەوەی

بەختی شکستم لەلای تۆ ڕاستبێتەوە!

من جێتناھێڵم. . .

بۆئەوەی

شێرپەنجەی عەشقم لەلای تۆ بتوێتەوە!

من جێتناھێڵم. . .

بۆئەوەی

کۆچی ڕۆحم لەلای تۆ ئایندەی ببینێتەوە!

من جێتناھێڵم. . .

بۆئەوەی

خوێنی قەناعەتم لەلای تۆ سپی ببێتەوە!

من جێتناھێڵم. . .

بۆئەوەی

ھەناسەی پڕلە ژەھرم لەلای تۆ خاوێن ببێتەوە!

من جێتناھێڵم. . .

بۆئەوەی

چراکەی ھەردو دونیام لەلای تۆ ڕوناکببێتەوە!

من جێتناھێڵم. . .

بۆئەوەی

قەبرەکەشم ھەرلە ھەرێم و سنورەکەی تۆدا

کوێرببێتەوە!

من جێتناھێڵم. . .

 

 

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu