بۆ دکتۆر تەھا ڕەسوڵ (وەرزی نوێ) ئەڵقەی (20) ... نوسینی چیای مامە لەتیف

خوێنی (جەمال عیرفان) نەمر ترە

ھەتا

داد پەروەری ڕاستڕەو چەپگەرێ!

(ناو)ی شەھید ئارام بەرزترە

ھەتا

شوێن پێی گورگ و تەماحی ڕێوییەک!

تەرمی (زەبیحی) پیرۆزترە

ھەتا

کڕنوشبردن بۆ دوژمنێک!

خەیاڵی (مارگرێت) خاوێنترە

ھەتا

ڕابردوی ڕەوە بەرازێک!

بانگدانی (شاکر فەتاح) گەورەترە

ھەتا

قیبلەو دینەکەی (میشیل عفلق)

شکۆی (ئیبرایم ئەمین باڵدار) لەپێشترە

ھەتا

بۆق و مێروەکانی ناو زەلکاوی نەزانی!

مەزارەکەی (مەلا جمیل ڕۆژبەیانی) سەرترە

ھەتا

جەلادەکانی گیرفان و دۆلار!

عەرشی دیوانەکەی (شێرکۆ بێکەس) مەزنترە

ھەتا

ھەڕاجخانەکەی تەواوی (خۆ)فرۆشیاران!

مێژوەکەی (غازی بامەڕنی) پاکترە

ھەتا

کۆیلەبونی ناو قەوزەکەی گەندەڵستان!

بەخشندەی و خزمەتەکانی

(دکتۆر تەھا ڕەسوڵ )

تاجێکن بۆ سەری خۆر و

بەرگێکن بۆ گیانی مانگ و

خەڵاتێکیشن بۆ ئەوەی

ئەخلاق و ڕەوشت و ویژدان

دەنگ و ڕەنگ و دیتن و بیستن لەدەستنەدات!

ھیچکات (خۆیەتی)شتەکان لەسەنگەریاندا ئاڵای شکست و تەسلیم بون (با)نەدەن!

 

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu