بۆ دکتۆر تەھا ڕەسوڵ (وەرزی نوێ) بەشی(١٧) ...نوسینی چیای مامە لەتیف

پێشەکی

کاتێ تۆ لێرەی

کابوس خەونەکانم تێکنادا

شەرمەکەم غەمباربم!

پمخۆشە دڵم بخەمە بەرپێت!

بۆ ھەنگاوی ڕێگاکەت!

من ئارەزومە خوێنم قوربانی بێت

بۆ ھەناسەیەکی گیانت

من حەزەکەم مەرگم شیرینبێ بۆ

تەندروستی باڵاکەت!

من ئەمەوێ ژیانم کورتبێتەوە

لە بزەیەکی تۆدا!

تا دڵنیابم کە ژیانم ئاسودەیە بە تۆوە!

من خۆزگەمە تەمەنم

بۆ سوپاسێکت بخمە تابوتەوە!

من ئاواتمە لەباتی نەوتنی (ئاخ)ێلی تۆ

چاوەکانم دەربھێنم!

من نزادەکەم لە جیاتی ھەناسەیەکی ساردت من (گیان)بدەمە دەمی دڕندەیەک!

سایەی تۆ ژیانکردنی منە

سێبەری تۆ قەڵاو ئارامی و ئەمانی منە

گەورەییت نەمری یە بۆ ناسنامەکەم!

ھیچم نیە بۆت جگە خۆشەویستیم!

بەس دەزانم زۆرکەمەو بەشی ئەوەناکات

بە قەد بەرزیەکەت بێ!

بەقەد ھەڵوێستەکانت بێ!

بەقەد بڕیارەکانت بێ!

بەقەد جوامێریت بێ!

نانانانا

ھیچکات من شێکم نیە لەکەوشەکانی تۆ بەرزتربێت!

من بەشی زیاترم لەتۆدەوێت

گەر بمەوێت حەزەکەم پشکی زۆرترم ھەبێ لە خۆشەویستیدا!

بەس بڵێی شایستەی وەھا پلەیەک نەبم!

من بەشی گەورەترم ئەوێت لە پاراستنمدا

ئەترسم لە دێوی دوپێ!

لە کلکی ڕێوی و

لە شاخی فیل!

بەس بڵێی بەختم ئەوەندە سپی بێت لەلای تۆ؟!

من بەشی چاکترم ئەوێت لە تەمەنم دا!

بەقەد دەنکە جۆیەک شوێنم ئەوێ لە دڵت دا!

بەقەد سەرە دەرزیەک ڕوناکیم ئەوێ لە ڕۆحت دا!

بەس بڵێی مۆڵەتی وام بۆ بکرێتە پاداشت؟!

من بەشی حەڵاڵم ئەوێ لە خەندەو پێکەنینت!

ھەتا بتوانم لە خەم و ئازارم دا ئایندەم قوتاربکەم و لە بەلاش نەچێت بەدەمی (با)وە!

من بۆیە تەماحم گەورەترە لە حضورتدا

تا ئێستاش منداڵێکم

بڕوام وایە کەوچێک ماست بەدەستی تۆ تێرم دەکات!

پیالەیەک شیری ماڵەکەی تۆ برسێتیم لەناودەبات!

بەلێ زۆر قەناعەتم وایە

ناوھێنانی تۆ لەکاتی ترس دا خالیکردنەوەیە لە مۆتەکەی کارەسات و بەڵای گەورە!

دونیا زۆر بچوکە کاتێ ھەستبکەیت بێ پەناوپشیوانی!

بەڵام

کاتێ مۆری تۆ لەسەر شوناسم بێ

خۆم لەھیچ کەس و ھیچ شێک بە بچوکترنازانم!

کاتێ ئیمزای تۆ لەسەر ژیانم بێ نە لافاو و نە تۆفان و نەمەرگ ناتوانن من بەرنەوە بۆ دواوە!

گەربڵێم ژیانم بەتۆ وە جوانە بڕوام پێدەکەیت؟!

گەربلێم خۆشەویستی تۆ لای من سەرەتاو کۆتاییە بڕوام پێدەکەیت؟!

گەربڵێم گەورەیی تۆ بۆمن جێگای فەغروشانازیمە بڕوام پێدەکەیت؟!

سوپاستەکەم کەلە حەساری توڕەبونت دانیم!

سوپاستەکەم کەلە سنوری لیستی رەش دا نیم!

سوپاستەکەم کەلە سەر ھێڵی سوردا ناوی من بونی نیە!

سوپاستەکەم کەلە جوانی و دخەڵاتەکاندا منت لەیادە!

سوپاستەکەم کەلە ڕیزی پێشەوەدا جێگەی منت دیاریکردوە!

لەگرفتاریم دا تۆ ڕێگای ڕزگاریت

لە ناخۆشی و نەخۆشی دا تۆ دەرمانێکی لە جێی فریادڕەس!

لە ئاگردا تۆ بارانی ئاشتیت!

لە ئافات و تاعون ی ناو ئەشکەوتە تاریکەکاندا تۆ خۆرێکی مەزنیت!

من ئەوەندەم بەسە گوڵێکی باخەکەت بم

من ئەوەندەم بەسە تۆ سڵاوێکم لێبکەیت

من ئەوەندەم بەسە تۆ ھەواڵێکم بپرسیت

من ئەوەندەم بەسە تۆ تەمەنت باڵا بکات

من ئەوەندەم بەسە تۆ پەناو پشتیوانەکەم بیت!

 

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu