بۆ دکتۆر تەھا ڕەسوڵ (وەرزی نوێ) بەشی (18) ... نوسینی چیای مامە لەتیف

ببینە

ھەر (وشە)یەک تۆ دەناسێ وسوپاستئەکات!

ببینە

ھەر (سایە)ی ھەژارێ تۆی ھەیە و نزات بۆدەکات!

ببینە

ئەوانەی ڕەنگی تۆ یان بۆ نابێ لە (بوون)دا ھیچیان بۆنایە!

ببینە

ئەوانەی خاکی تۆ یان بۆ نامۆیە لە

(با)یش دا ناویان نایە!

ببینە

بەفرێ لە خەونی تۆ نەدات بەڵایەکی شوم و ھەمو کارەساتێک بێ سەرەکا!

ببینە

نێرگزێ لە حەقیقەتی تۆدا باڵا بکات مانگ و خۆریش خزمەتکاری دەکا!

ببینە

(دڕک)ێک لە سنوری تۆدا (تۆو)ی نیە بۆئەوەی غیرەتێ نەبێ (ناو)ی تۆ برینداربکات!

ببینە

ھەورێک چ سپی و چ ڕەش لە دەرگای دەرونت نادات بۆ گرنتی ڕوناکی دڵەکەت!

ببینە

داوی (پەشیمانی) کورتە تا بێت یش کورترەبێتەوە

لە خاکی ژێر کەوشەکانت!

ببینە

ئەوانەی لە پشتەوەی خۆت دژی تۆ دەوەستنەوە

نە کفنێک بۆ بەرگیان دەبێ و

نە قەبرێکیش

مافی مردویان وەرەگرێ!

 

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu