بۆ دکتۆر تەھا ڕەسوڵ (وەرزی نوێ) ئەڵقەی شانزە ... نوسینی چیای مامە لەتیف

نامەوێ تۆ بڕۆی

بەرەو ھەرلایەک بچی ڕوناکی من لەوێیە!

بەرەو ھەر ڕێگایەک بچی چارەنوسی من لەوێیە!

نامەوێ تۆ بڕۆی

سێبەرت لە ھەرکوێیەكدا کۆبێتەوە شکۆی من لەوێیە!

ھەناسەت لەھەرکوێ گەرم بێ ماڵی من لەوێیە!

نامەوێ تۆ بڕۆی

بۆئەوەی بچوکنەبمەوە لە ھیچ (ناو)ێکدا

بۆئەوەی کەمنەبمەوە لە ھیچ (جێگا)یەکدا

نامەوێ تۆ بڕۆی

کۆڵم جارێ ئامادەی خەمێکی گەورەینیە!

لاشەم جارێ ئامادەی بەرپرسیارێتی قەبەی نیە!

نامەوێ تۆ بڕۆی

کەسێک نیە جێی ھەنگاوی تۆ ھەڵبگرێ!

کەسێک یش نیە (ناو)ی تۆی بۆ بپارێزرێ!

نامەوێ تۆ بڕۆی

لە بێ پەنایی تۆدا ئەکەومە وێرانەیەکی قوڵەوە!

لە بێ کەسی تۆ دا دەبێ بڕۆمە پشتی بیابانەوە!

نامەوێ تۆ بڕۆی

ھەتا دونیا مابێ لەڕەحم و سۆزو نازی خۆتدام!

ھەتا قیامەتیش لە تکاو پاڕانەوەی خێرتدام!

نامەوێ تۆ بڕۆی

لە چاوەڕوانی ھەر کارو خزمەتێکتدام بۆتۆی ئازیزم!

لە سەر ئامۆژگاری و پەیامەکانتم ئەی ڕابەرو پێشەوام!

نامەوێ تۆ بڕۆی

چونکە جوانیەکانی خۆمم بەتۆ وە پەیوەستکردوە. . .

چونکە پایەکانی ژین و ژیانم بە بونی تۆوە ڕاگرتوە. . .

نا نا نا نا ھەرگیز نا و نامەوێ تۆ بڕۆی

گەر بڕیارەکە لەسەر ڕۆیشتنی تۆیە

من لەپێشەوەی ئەو (بەڵا)یەوەم کە مەبەستم لەوەش دورخستنەوەی کێشەو گرفت و ئازارێکە بۆئەوەی تۆی بەڕێز بێزارنەکا!

 

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu