بۆ دکتۆر تەھا ڕەسوڵ (وەرزی نوێ) ئەڵقەی پانزە ... نوسینی چیای مامە لەتیف

لە ماڵەکەتدام بۆ ئەوەی بە حورمەتەوە بمرم

لە کاروانەکەتدام بۆ ئەوەی (ناو)م بپارێزم!

لە ڕێگاکەتدام بۆئەوەی ھەڵەکردن نەمکوژێ!

لە دوای تۆ وە دێم بۆئەوەی نەزان نەمخنکێنێ

لە سنورەکەتدام بۆئەوەی نەکرێمە (دیل)ێک

لە خۆشەویستی تۆدام بۆئەوەی نەخرێمە(زبڵ)ێک!

لە بەھاری تۆ دام بۆ ئەوەی زستان نەمشکێنێ!

لە فەرمانی تۆ دام بۆئەوەی ئایندەم لێتێکنەچێ!

لە خزمەتی تۆ دام بۆئەوەی زوتر گەورەبم!

لە تکای تۆ دام بۆئەوەی باشتر خۆمبناسم!

تۆ قەفەست نیەو ئازادیت ھەیە بۆیە پێشەوایت!

تۆ دڵێکت ھەیەو دڕکی تێدانیە بۆیە پاشایت!

من لە دوا ساتی ژیانبم مردنەکەم بۆ تۆیە وبەس

من لە دوا خولەکی تەمەنبم ناوی دێنم وبەس!

تۆ ئەفسانەی ڕۆژگارێکی کە تاقانەی ڕاستیەکانی

تۆ پاڵەوانی شەوگارێکی کە مانگی حەقیقی خۆتی!

ئەمەی تۆ کردوتە داستانێکە ناخێرتە ناو ھیچ پیتێکەوە!

ئەمەی تۆ داتناوە ئاوازێکەو نا برێتە ناو ھیچ ئالەتێکی میوزیکەوە!

کۆتایی نایە بەخشین و کۆمەک و چاکەی تۆ

پایان ێکی بۆنیە ڕۆحی پڕلەسۆز و میھرەبانی تۆ!

 

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu