بۆ دکتۆر تەھا ڕەسوڵ (وەرزی نوێ) ئەڵقەی چواردە ... نوسینی چیای مامە لەتیف

کاتی ئەوەیە بە خۆماندا بچینەوە بزانین لەکوێدا

سەرمان بەرزنەکردۆتەوە بۆ دیتنی ئازارێکی باڵابەرز!

کاتێ ئەوەیە بە دەروماندا بێینەوە و بزانین لە کام خەون دا دێوەزمەیەک گوڵێکی لێفڕاندوین!

کاتێ ئەوەیە بە ڕابردوماندا سەرکەوین و تێبگەین لە کوێدا دەمی برینێکمان شکاندوە!

کاتی ئەوەیە بە فرمێسکماندا خەم بدورینەوەو بزانین لەکام جێدا بێوەفایمان لێتکاوە؟!

کاتی ئەوەیە بە نەخشەی مرۆڤبونماندا ئیستێک بکەین و تێبگەین لەکام شەودا (مانگ)مان دیوە بۆ ئەوەی بیتۆرێنین؟!

کاتی ئەوەیە بەر لەوەی مردویەک بنێژین لێی بپرسین تۆ بە کام لادا ڕۆحت دەرچو؟

لە سەر باڵی ئەوین یان لەسنوری ڕقی خەنجەر؟!

کاتی ئەوەیە لە دەریای (ئیجە)بپرسین ئەو نھێنیەت کەی بۆ ئاشکرابوە کۆچ بە نیگای تۆدا کورتبونەوەی قیامەتە؟!

بەس بۆچی کوردەکان پێشتر دەگەنە دۆزەخ؟!

کاتی ئەوەیە لە ڕۆژگار بپرسین کەی دەگەیتە وڵاتێک کە ڕێگەی پێنادەن ببێتە خاوەنی(ھیچ)؟!

کاتی ئەوەیە لە (بەفر)بپرسین گەر سەفەر بکەی بۆ شارێک لە باتی پێشوازیکردنت دادگایی بکرێی چەکی بەرگری تۆ چیە؟!

بەس ھیچ قسەو پرسیار و سەرجێک لەسەر ئەم ھاتنەی تۆ نیە بۆلام کاتێ کەخۆت ھەمو پرس و جوابەکانی (فەرماندە)یت!

 

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu