بۆ دکتۆر تەھا ڕەسوڵ (وەرزی نوێ) ئەڵقەی دوانزە ... نوسینی چیای مامە لەتیف

ئەمڕۆژگارە ھی مافیاکانە بۆ پارەو خوێن

بەس دکتۆر تەھا ڕەسوڵە لەخەمی کتێب دایە!

ئەمشەوگارە ھی دزەکانە بۆ تاڵانکردنی خاک

بەس دکتۆر تەھا ڕەسوڵە لە ڕزگارکردنی کتێبدایە

ئەم ئێستایە ھی خۆفرۆشەکانە بۆ کڕینی خۆیان

بەس دکتۆر تەھا ڕەسوڵە لە ئازادکردنی کتێبدایە

ئەم مێژوە ھی ئاڵای گەندەڵیە بۆ شکانی مرۆڤ

بەس دکتۆر تەھا ڕەسوڵە لە پاراستنی کتێبدایە

ئەمڕۆ ھی قاچاغچیەکانە بۆ ھەڕاجی دوێنێ

بەس دکتۆر تەھا ڕەسوڵە لە عەشقی کتێب دایە

ئەو قەناعەتە ھی چەتەکانە کتێب ئاژاوەیە

ئەو مەبدەئە ھی دکتۆر تەھا ڕەسوڵە کتێب فریادڕەسە!

ئەو بیرە پوچە ھی جاھیلەکانە کتێب جنۆکەیە

ئەو ئەخلاقە ھی دکتۆر تەھا ڕەسوڵە کتێب سەرمایەی زانین و یاخیگەریە!

ئەو دۆگمایە ھی کۆنەپەرستەکانە لە کتێبێک زیاتر بۆ سوتاندنە!

ئەو شۆڕشە ھی دکتۆر تەھا ڕەسوڵە لەسەرو دوھەزار کتێبەوە ژمارەو ڕەقەمێکیش دیارینیە!

ئەو ئاگری ھەڕەشەیە ھی دەرونی بەرازە و نەکا پیتێک ڕەگیان وشکبات!

ئەو ڕەحمەتی بەھەشتەش ھی دکتۆر تەھا ڕەسوڵە بۆئەوەی ھەر ماڵێ دەرگای کتێبخانەی خۆی ھەبێ!

ئەو ئەشکەوتە تاریکە ھی پاداشتی بازرگانەکانی نەوتە بۆ ئەوەی نەزانرێ یەک و یەک دەکاتە چەند؟!

ئەو کۆشک و تەلاری کتێبەش ھی دکتۆر تەھا ڕەسوڵە کە خەڵاتێکە بۆئەوەی نەفامی (سەر)مان قوتنەدات!

 

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu