بۆ دکتۆر تەھا ڕەسوڵ (وەرزی نوێ) ئەڵقەی یانزە ... نوسینی چیای مامە لەتیف

لە بیرم نەکردوی

کاتێ بمرم لەگەڵخۆم دا خۆشەویستی تۆ ئەبەم ھەتا نە بترسم و نە لە تاریکی دا چاوەڕێبم!

لەبیرم نەکردوی

کاتێ بڕۆم سۆزی تۆ لەگەڵ خۆم دا بۆ کاتی تەنیایی ئەبەم تا شتێتی گۆڕم بۆ نەکوتێ!

لەبیرم نەکردوی

کاتێ سەفەربکەم وێنەیەکی تۆ لەگەڵ خۆمدا ئەبەم تا وەک قەڵا و شورایەک بمپارێزێ!

لەبیرم نەکردوی

کاتێ کۆچ بکەم (وەعد)ێک بە تۆ ئەخەمە سەردڵم بۆئەوەی نەچمە ژێر ھەوەسی ھیچ خیانەتێ!

لەبیرم نەکردوی

کاتێ (مانگ)دەبینم لە نزای چەند بیمارێکدایە

کەبە کۆمەکی تۆ شێرپەنجە لە دەماغیاندا پەڕیوە!

لەبیرم نەکردوی

کاتێ داری گوڵێک دەبینم درود و سڵاو بۆتەمەنی تۆدەنێرێ کە لە تینوێتی و لە دەمی (تەور)ەکان پاراستوتن!

لەبیرم نەکردوی

کاتێ لە ھەر ڕێگەیەکدابم شوێن (پێ)ی تۆ ئەکەوم بۆئەوەی نە بشکێم و نە شکستیش

قوتمبدات!

لەبیرم نەکردوی

کاتێ لەگەڕانەوەدابم بۆئەوەی بەسەر ڕابردوم و بە خۆمدا بێمەوە لە دەلاقەی ئامۆژگاریەکانتەوەم بۆئەوەی برینەکانم ببینم!

لەبیرم نەکردوی

کاتێ بمەوێ لە ھەر (بەڵا) و ڕوداوێک پارێزراوبم بەرەو سنوری (عشق)ت ئەچم بۆ ئەوەی ھەر بستەخاکێکی ئەم نیشتمانە بە پەرستگاو قیبلەی خۆمبزانم!

لەبیرم نەکردوی

کاتێ دەزانم و گومانم لەوەنیە لە (الزھایمر)شدا

خۆمم بیرەچێ بەس گەورەیی تۆنا!

دڵم ئەکەوێ و ئەڕزێ بەس جوانی تۆنا!

ئەگەمە کۆتایی و مردن ئەمخوات

بەس شکۆداری مەزنێتی تۆنا!

 

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu