بۆ دکتۆر تەھا ڕەسوڵ (وەرزی نوێ) ئەڵقەی دەیەم ... نوسینی چیای مامە لەتیف

ئەوەی ڕەش و سپی جیادەکاتەوە بۆئەوەیەتی خۆی بچێتە جێگەی ڕەنگەکان!

بەڵام تۆ نا!

ئەوەی تۆ ئەتەوێ خۆشەویستیەو شتێکی ترنا!

ئەوەی چاک و خراپ دیاریەکات بۆئەوەیەتی

خۆی ببێتە ناودار!

بەڵام تۆ نا!

ئەوەی تۆ ئەیکەی کۆکردنەوەی جوانیەکانەو شتێکی تر نا!

ئەوەی تاریکی و ڕوناکی یاریپێبکات شەیتانێک زیاتر شێکی ترنیە نا!

ئەوەی تۆ خەباتی بۆدەکەی لە ناسنامەی شۆڕشێک گەورەترە و لە ڕۆحی (با)دایە (با)!

ئەوەی گەورەو بچوک ڕیزبکات شیوەن بۆ بێئابڕوی دەکا کە تکاوە تکا!

ئەوەی تۆ ڕەنجی بۆ ئەدەی ھەتا ڕۆژی قیامەت سوپاستئەکا!

ئەوەی بانگ بۆسەراب و گەیشتن بەشەراب ئەدات جەبانێکی چەتە زیاترنیە نا!

ئەوەی تۆ ھاواری بۆدەکەی ھەرئەو پەیامەیە کە باران و ڕوبار و دەریا سەمای بۆ دەکا!

ئەوەی چەپ و ڕاست کورت و درێژەکا بۆئەوەیە کە ژەھری خۆی بەنرخ بکا!

ئەوەی تۆ کاری بۆئەکەی ھەمو مرڤەکان بە خۆشبەختی یەکسەرە دەگا!

ئەوەی لەنێوان خێر و شەڕ دا سەنگەر لێبدا بۆئەوەیەتی گیرفانی پڕبکا!

ئەوەی تۆ بەرگری لێدەکەی ھەتا ھەزاران ساڵی تر بە مەردی و جوامێری ناوت ئەبا!

ئەوەی لە نێوان ھێز و بێ ھێزدا بیەوێ ڕاوچی بێ ئەوا تەنیا سەری خۆی ئەپێکێ!

ئەوەی تۆ کۆتکردۆتەوە تاکە گەنجینەی گەردونەو سۆز ومحیبەتی ھەمودڵێ!

ئەوەی لەنێوان درۆ و ڕاستی دا بۆ خەڵاتبگەڕێ

تەپڵی بۆ ڕسوابونی خۆی کوتاوە!

ئەوەی تۆ لەپێناویدا ماندوبوی سەرمایەی جیھانێکە کە ڕێزو حورمەتی تۆی بەھەردو دونیاوە گرێداوە!

ئەوەی لەنێوان شکست و سەرکەوتن دا بۆ قارەمانێتی خۆی گەڕابێ تەماحی خیانەت شەرەفی پێ دۆڕاندوە!

ئەوەی تۆ ھەنگاوت بۆناوە ھەتا ئێستا نە لە چاو نە لە سەردا (ناو) ێکی پڕ بۆ ناسنامەکەی دانەنراوە!

 

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu