بۆ دکتۆر تەھا ڕەسوڵ وەرزی نوێ (ئەڵقەی نۆ یەم) ... نوسینی چیای مامە لەتیف

یادت ئەکەم

ئەوکاتەی کەسێکنیە لە جێگەی (ناو)ە کەت قورس و گران و بەنرخبێت!

یادت ئەکەم

ئەوکاتەی ھەناسەیەک نیە بەقەد تۆ پشو درێژ و خۆڕاگربێت!

یادت ئەکەم

ئەوکاتەی خۆرێک نیە لە باتی تۆ بەقەد جێگە (پێ)ی خزمەتەکانی تۆ دیار و بینراوبێ!

یادت ئەکەم

ئەوکاتەی بەدیلێک نیە لە شوێنی تۆ بەرز و سەرکەشبێ!

یادت ئەکەم

ئەوکاتەی ڕۆحێک نیە لە غیابی تۆدا تەمی سەر ئەخلاق و تەڵخی سەر ویژدان لابدات!

یادت ئەکەم

ئەوکاتەی (چاو)ێک نیە لە بەرامبەری تۆدا کە وێرانەی فەقیرێک و کەلاوەی بێنەوایەک تەنافی فرمێسکی بۆ ھەڵبخات!

یادت ئەکەم

ئەوکاتەی دڵێک نیە لە پێش تۆوە خەمی ئەو تارمایی یەبێ کە بەرەو قوڕگی ئایندە کەوتۆتەڕێ!

یادت ئەکەم

ئەوکاتەی عەشق ێک نیە لەباتی سۆزی تۆ سفرەوخوانی چوارمنداڵ پڕلە شیرینی ئەوین و زانست و زانین بکات!

یادت ئەکەم

ئەوکاتەی (دەنگ)ێک نیە لە شوێنی کارو چالاکیەکانی تۆ چوار قسەی دروست و باشبکات!

یادت ئەکەم

ئەوکاتەی گەورەیەکی وەک تۆ نیە کە بەرپرسیارێتیەکی خۆبەخش و خزمەتکاری میلەت وخاکی بە سامان و خەرجیەکەی خۆیدا بکات!

 

 

 

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu