بۆ دکتۆر تەھا ڕەسوڵ (وەرزی نوێ) ئەڵقەی حەوتەم ... نوسینی چیای مامە لەتیف

(ئەمەوێ لە ھەموشتێک جیاببمەوە)

بەس بۆ ئەوەی لەگەڵ کاروانەکەی تۆدا ڕێبکەم!

(ئەمەوێ لە ھەموشتێک دور بکەومەوە)

بەس بۆ ئەوەی لەلای کتێبخانەکەتدا من بمرم!

(ئەمەوێ لە ھەموشتێک دابڕێم)

بەس بۆ ئەوەی لەتەنیشت سوپاسێکی تۆوەبم!

(ئەمەوێ لە ھەموشتێک ھەڵبێم)

بەس بۆ ئەوەی لەسەر (بڕیار)ێکی تۆ ئەمەکداربم!

(ئەمەوێ لە ھەموشتێک یاخی بم)

بەس بۆ ئەوەی وانەیەکی تازەتر لەتۆ وە فێربم!

(ئەمەوێ لە ھەموشتێک ڕابکەم)

بەس بۆ ئەوەی جارێکی تر دەستی پەشیمانی ماچنەکەم!

(ئەمەوێ لە ھەموشتێک بێدەنگبم)

بەس بۆ ئەوەی ھەڵوێستی تۆ بۆ پشتیوانیکردنی ھەر دەرەتانێ لەگەڵ (با)دابێ!

(ئەمەوئ لە ھەموشتێک بێبەشبم)

بەس بۆ ئەوەی لە دڵی تۆ دا (مرۆڤ)ێکی باشبم!

(ئەمەوێ لە ھەموشتێک بترازێم)

بەس بۆ ئەوەی لە پەنای سێبەرەکەتدا من بتوانم جێگەیەک بگرم!

(ئەمەوێ لە ھەموشتێک تاوانباربم)

بەس بۆ ئەوەی نە (تاڵ)ی مووی ڕەخنەگرێک و نە سەری دەرزی (کێچ)ێک و نە پیتێکی ساختەو نە وشەیەکی دەستی دوو.

خەونەکانت ناشیریننەکەن. . .

دکتۆر تەھا ڕەسوڵی ئازیزم.

 

 

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu