بۆ دکتۆر تەھا ڕەسوڵ (وەرزی نو) ئەڵقەی شەشەم ... نوسینی چیای مامە لەتیف

(کات)ێک دیاری مەکە و دەترسم دەرفەتت نەدا

خەیاڵەکانت لە خزمەتکردن دا تەواوبکەیت!

(شوێن)ێک دیاری مەکە و دەترسم ڕێگەتنەدات

(بانگ)دانی کۆمەک و ھاوکاری لە بەرزیدا بگریت!

(ناو)ێک دیاری مەکە و دەترسم شایستە بە متمانەی دڵەکەی تۆ نەبێ و خیانەت لە (سوپاسنامە)یەکت بکات!

(شار)ێک دیاری مەکە و دەترسم دوای خۆت

ماسکی بچوکی خۆی لە پایتەخی (ھیچ)دا فڕێبدات!

(ئاڵا)یەک دیاری مەکەو دەترسم بۆ بستە سێبەرێک ڕۆحی خۆی لە مزگێنیا بدات!

تۆ بەڕێزم دلتۆر تەھا ڕەسوڵ

لە ھەر (کات)ێکی ئەم زەویە بەنرختری و ھیچ شتێک لە تۆ سەرترنیە تەنیا خەندەی ھەژارێک نەبێ!

تۆ ئازیزم دکتۆر تەھا ڕەسوڵ

لە ھەر (شوێن)ێکدابی ناسنامەیەکی تازە دۆزاوەیە و ھیچ سنورێک لە ڕوی تۆدا ھێڵی سورنیە تەنیا ئاھ و حەسرەتی منداڵێکی بێسەرپەرستنەبێ!

تۆ خۆشەویستم دکتۆر تەھا ڕەسوڵ

لە ھەر (ناو)ێکدا نە زمانت ھەڵەدەکا و نە دڵیشت لە خراپەوە لێئەدات و نە نیەتیشت لە گوماندایە و تەنیا ئەوەندەیەو بۆ ئاگایی زیاترە کە ھیچ پشیلەیەکی سپڵە لە باخەکەی تۆ وە تێنەپەڕێ و ھیچ داڵێکیش لە دەلاقەکەی تۆ دا جێی چڕنوکێکی نەبێ!

تۆ ئەی ڕێزدار دکتۆر تەھا ڕەسوڵ

لە ھەر پارچە خاکێکی ئەم نیشتمانەدا دەنگی تۆی پێبگات ئەوە لە(شار)ێک زیاتر و جوانتر و گەورەترە!

تازە ئێمە شاری ترمان پێدروستناکرێ و مەگەر

لە سۆزی پاکی تۆ وە دەرگا بۆ شارێکی نوێ بکەینەوە!

تۆ کاک دکتۆر تەھا ڕەسوڵ

(ناو)ی تۆ بخرێتە لای ھەر تۆزوبایەکەوە ئەوا خشڵ و زێڕێکەو زەبرێکی لێنادرێت!

(ناو)ی تۆ ببرێتەلای ھەر کارخانەیەکی تواندنەوەوە. . .

ئەوا لەو سەرەوە بە گەورەتر و کۆمەڵێک کارو پرۆژەی خزمەتەوە دێتەوە!

ئەمە وانەیەکەو پێمانەڵێ

ئاڵا لە شکۆی تۆ بچوکترە و

کورسی ھەر پلەو پۆستێ لە (نوور)ی تۆنزمترە و

ئەوەی لە تۆ گەورەترە ئەو دەریای خوێنەیە وەک قوربانی لە پێناو کوردستان دا بەردەوام گەرم و تازەیەو تۆیش دوا خۆزگە و ئاواتت ئەوەیە دڵۆپێکبیت لەو بەحری خۆبەشیە!

 

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu