بۆ دکتۆر تەھا ڕەسوڵ (وەرزی نوێ) ئەڵقەی پێنجەم ... نوسینی چیای مامە لەتیف

بۆ ئەوە سەیرتئەکەم

ھەتاکو جوانیەکی تر لە تۆدا بدۆزمەوە!

بۆ ئەوە سەیرتئەکەم

ھەتاکو بەرزی خەمەکانت لە کتێبێکدا دیاربێ!

بۆ ئەوە سەیرتئەکەم

ھەتاکو (ناو)ی تۆ لە تەنیشتی (ئاڵا)یەکەوە ببینرێ!

بۆ ئەوە سەیرتئەکەم

ھەتاکو دەستی دەیاننەخۆش بگەیەنی بەدەرمان!

بۆ ئەوە سەیرتئەکەم

ھەتاکو دڵنیابم لەوەی کەس (بەدیل)و منافسی تۆنیە!

بۆ ئەوە سەیرتئەکەم

ھەتاکو خوێنی جەمال عیرفان وشکنەبێتەوە

لە ژێرپێی فرۆشیاراندا!

بۆ ئەوە سەیرتئەکەم

ھەتاکو (تەور)ەکەی ناو کتێبخانەکەی مەلا جەمیل رۆژبەیانی نەدەنە دەست چەتەکانی ئاسەوار!

بۆ ئەوە سەیرتئەکەم

ھەتاکو تەرمەکەی عبدوڕەحمانی زەبیحی بدۆزرێتەوە لە چوار پارچەی داگیرکراو!

بۆئەوە سەیرتئەکەم

ھەتاکو ڕوناکی مەزارەکەی شەھید (ئارام)

لە ڕۆحم دا کزو کپ نەبێ!

بۆ ئەوە سەیرتئەکەم

ھەتاو بکوژەکانی (مارگرێت) دادگایی نەکرێن (ئێستا)مان ھەمان ئایندەیە کەپڕیەتی لە تەلەی دەرون و لوغمی ڕیش دار!

 

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu