بۆ دکتۆر تەھا ڕەسوڵ (وەرزی نوێ) ئەڵقەی چوارەم . . . نوسینی: چیای مامە لەتیف

 

ھەمو کەس دیویەتی لە ئاگرێکی گەورەدا (شەو)زۆر بە زوی بچوکدەبێتەوە!

کەچی

کەم کەس دەزانێ کە تۆ لە کاتی نەھامەتیەکاندا چ فریادڕەسێکیت!

ھەموکەس دیویەتی لە زیاریانێکی بەھێزدا دونیا چەند بە خێرایی لاوازەبێ!

کەچی

کەم کەس ئاگادارە کە تۆ لە ڕۆژگاری ڕەش دا چ زێڕێکی بۆ سپیکردنەوەی بەخت و قرتاندنی گرێکوێرەکان!

ھەموکەس زمانی (با)ی لا ئاشنایە چ لەکاتی سەرکێشیەکەی و چ وەختی (دیل)یەکەی!

کەچی

کەم کەس خەبەری ھەیە لەوەی (چرا)ی تۆ لە ماڵی ھەمو ھەژارێکدا نووری ئاوەدانیە!

ھەموکەس دەنگ و باڵای ھەور دەناسێتەوە ئەوکاتەی تۆراوەو ئەو کاتەشی لەتاو نەخنکاندنی نەرمە کۆکەیەک دەکات!

کەچی

کەم کەس بیستویەتی (بانگی حەق)ێک کە بدرێت لە عشقی تۆ وەیە بۆ ئەوەی کتێب بگاتە سەر (عەرش)ی زانست و زانیاری!

ھەموکەس مۆتەکەی (ترس) و ڕێگای (ئازادی) لەسەر چارەنوسیدایە ئەگەر دەورنی یاریەکەی لەلا ئاڵۆزترنەکا!

کەچی

کەم کەس پەی بەوەبردوە کە (ناو)ی تۆ لە ھەرجێگایەکدابێ شوێن دەستی خزمەتکردنێکی بۆ نەمری لەوێدا جێھێشتوە!

ھەموکەس چاک و خراپی خۆیەزانێت مەگەر ئەوەی یان تەماح یان کەمی ئەقڵ زەبری لێبدات!

کەچی

کەم کەس لە )ڕاز)ی سادەیی و ساکاری تۆدا خاوەن دڵێکی ڕاسقینەی خۆیانن!

ھەموکەس بە مەرگی خۆی ڕازیەو ناتوانێت لێی قوتارببێت! بەڵام بۆئەوەی ئەو نەتوانینی فرینە شێتی نەکات (شەیتان)ی بردۆتە ناو خۆیەوە!

کەچی

کەم کەس ھەست و حەزیان بۆ ئەوە جوڵاوە کە لە دەرگای (ڕۆح)تدا داوای پشویەک یان تکای نزایەکت لێبکەن!

ھەموکەس سێکوچکەی فام و خەوتن و خواردن

لە گەردنیدایە بە شێت و بە(شا)یەکیشەوە بەڵام جیاوازیەکە لە پشک و بەشەکاندایە!

کەچی

کەم کەس درکیان بەوەکردوە تۆ ھیچت لەوانی تر زیاتر و باشتر و زۆرترنیەو تەنیا و تەنیا پلەیەک سەرتری لە بەخشین و پلەیەک باڵاتری لە سۆزو پلەیەک گەورەتری لە خێر و پلەیەک جوانتری لە (مانگ) و کەچی بەھەزاران ھەزار پلە خۆت بەکەمتر و بچوکترەزانی لەبەرامبەر منداڵێک و گەنجێک و پیرێکدا!

ھەمو بونەوەرێک لە بازنەی خێزاندایەو ھیچی لەو ھێڵە بەدەرنیە!

تەنانەت ئەگەر بیەوێ لە دەرەوەی ئەو سنورەدابێ تەمەنی مۆڵەتی وەھا تێکدانێکی نادات!

کەچی

کەم کەس ھەیە بزانن سێبەری تۆ وەک بەرگێکی نوێ وایەو جۆرە خەلاتێکە!

دەنگی تۆ وەک ئاوازێکەو شێوە سوپاس و ستایشێکە بۆ بەرامبەرەکەی!

ھەنگاوی تۆ بونیاد و دروستکارو ڕێکخەری جیھانێکی نوێیە بەرەو ئازادیەکی سەرتاسەری!

ھەموکەس نابێتە دکتۆر تەھا ڕەسوڵ چونکە

نە وەک ئەویان پێدەکرێ و نە دەتوانن وەک ئەویشبن!

ھەموکەس نابێتە دکتۆر تەھا ڕەسوڵ چونکە

مەبدء پارێز و ھەلوێست پەرست و ھەژارناسنین ونابن!

کەچی

نەک کەم کەسێک کیش نیە و وجود و بونی نیە بگرە ھیچ کەسێک نیە لەم ھەمو مەخوقەدا وەکو دکتۆر تەھا ڕەسوڵ

سەرمایەبدات و سوپاس بچنێتەوە!

سەرمایەبدات و قازانجێک نەیەتەوە!

سەرمایەبدات و فلسێک خێری بۆدانەتەوە!

سەرمایەبدات و پشتوانیەکی مەعنەوییش (سفر)ێکی چوار پێ بێ!

سەرمایەبدات و ئاڵایەک بۆ رێزلێنانی بەرزنەبێتەوە!

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu