بۆ دکتۆر تەھا ڕەسوڵ (وەرزی نوێ) ئەڵقەی سێیەم . . . نوسینی: چیای مامە لەتیف

لە وەتەی (خۆر )ھەیە وەکخۆیەتی دێت و ئەڕوا!

کەچی خزمەتەکانی تۆ تادێ گەورەتربێ!

لەوەتەی شەو ھەیە بەیەک خەتدا دێت و ئەچێ

کەچی ھاوکاریەکانی تۆ تادێ مەزنترەبێ!

لەوەتەی (مانگ) ھەیە نھێنیەک ئەبات و ئەیھێنێ!

کەچی بەخشندەیی تۆ تادێ فراوانترەبێ!

لەوەتەی (با) ھەیە تیژ و توڕەو نامۆیە!

کەچی کار و پڕۆژەکانی تۆ تادێ پەڕو باڵ ئەگرێ!

لەوەتەی (باران) ھەیە پەیامێکی دوەمی لانیە!

کەچی دڵی تۆ جێگەی بۆ ھەزاران بێکەس و دەردەدار ھەیە!

لەوەتەی (بەفر) بەپێوەیە ئازارێکی پێنەشکاوە!

کە چی ڕۆحی تۆ وەک دەرمانخانەیەک وایە بۆ فریادڕەسی ھەزاران ھاوار و ئازار!

لەوەتەی (گوڵ) سەوزەبێ بەرگەی فرمێسکێ ناگرێت!

کەچی ھەناسەی تۆ درێژە بۆئەوەی ڕوخساری باخێک نەشێوێت!

لەوەتەی (پایز) ھەیە پاشای خەم و کۆست بوە!

کەچی گەورەیی تۆ پەنای ھەر برسیەک و ھەر داماوێک و ھەر بێلانەیەک و ھەر بریندارێکە!

لەوەتەی(ڕوناکی) ھەیە دەسەڵاتی بەسەر تاریکیدانیەو

کەچی (ناو)ی تۆ لە سەروی ھەردوکیانەوەیەو لە ڕۆشنای سەرترە بۆ ئەوەی نەگاتەوەبە (شەو)و لە تاریکیش گەورەترە بۆئەوەی (نوور)ی وەفاداری بپارێزێت!

لەوەتەی (جیھان) خوڵقاوە

یەکجار ڕاستی ھێناوە ئەویش (بوون)ی تۆیە!

یەکجار ژیانی پاککردۆتەوە ئەویش (بوون)ی تۆیە!

یەکجار حەقیقەتی دیوە ئەویش (بوون)ی تۆیە

یەکجار ئاشتی تێدا فڕیوە ئەویش (بوون)ی تۆیە!

یەکجاریش مرۆڤێکی لێدروستکردوە ئەویش (بوون)ی تۆیە!

دکتۆر تەھاڕەسوڵی ئازیزم. . .

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu