بۆ دکتۆر تەھا ڕەسوڵ (وەرزی نوێ) ئەڵقەی دوەم . . . نوسینی: چیای مامە لەتیف

 

ئەگەر دکتۆر تەھا ڕەسوڵ نەبوایە

ئێستا پایەکانی کتێب لە سلێمانی دا ببونە کەلاوە!

ئەگەر دکتۆر تەھا ڕەسوڵ نەبوایە

ئێستا (پیت)و(وشە)ی کوردی لە ھەڕاج دابو!

ئەگەر دکتۆر تەھا ڕەسوڵ نەبوایە

ئێستا (ناو)ی سەدان مرۆڤی بەھرەمەند لە پەراوێزیشدا نەدەنوسران!

ئەگەر دکتۆر تەھا ڕەسوڵ نەبوایە

ئێستا ماڵی کتێب (دەرمانخانەیەکی پڕلە ژەھربو) تا ژمارەی ھەژارەکان زۆرتر پێشبخات!

ئەگەر دکتۆر تەھا ڕەسوڵ نەبوایە

ئێستا و لەم (کۆرۆنا)یەدا دەیان دز و چەتە لەسەر بیماری نەخۆشەکان ببونە حوتی گەورە گەورە!

ئەگەر دکتۆر تەھا ڕەسوڵ نەبوایە

ئێستا مافیاکانی کتێبفرۆشی وەک بازرگانەکانی (نەوت) زانست و زانیاری پڕو پوچیان دەرخواردی خوێنەرەدا!

ئەگەر دکتۆر تەھا ڕەسوڵ نەبوایە

ئێستا وەرگێڕانی سەقەت و چاپی لۆکاڵی خراپ

حورمەت و ئابڕوی کتێبیان تێکدابو!

ئەگەر دکتۆر تەھا ڕەسوڵ نەبوایە

ئێستا نە کتێبێکی باش چاپدەکراو نە وەرگێڕانێکی چاک کاری تێدائەکراو نە خوێنەرێکی جدیش دروستەبو!

ئەگەر دکتۆر تەھا ڕەسوڵ نەبوایە

ئێستا نە پەرتوکخانەیەک شکۆی ھەبو و نە بیرو خەیاڵێکیش سنورەکەی پاک و حەڵاڵ ئەبو!

دکتۆر گیان

سوپاس بۆئەوەی کە تۆ زوھاتیت و ڕێگەتنەدا تەماحی شەیتانی ناو دەرونی چەند دزێک بازاڕی کتێب بەزێرابی گیرافانیانەوە گرێبدەن!

سوپاس بۆئەوەی کە لەکاتی خۆیدا ھەناسەی پاکی تۆ گەیشت ھەتاکو دەردی (تاعون) ناچارماننەکات بۆنانێک سەد کتێببفرۆشین!

سوپاس و ھەزاران سوپاس بۆئەوەی ڕەحم و سۆزی دڵی تۆ کارێکی وایکرد پشتبکەین لە دەوای درۆ و دەرمانی پوچ و لە خەڵکی گەوج و نەفام!

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu