بۆ دکتۆر تەھا ڕەسوڵ (وەرزی نوێ) بەشی (19) ... نوسینی چیای مامە لەتیف

تۆ سڵاو لە ھەر (وێران)ە یەک بکەیت

ئاشتی و ئاوەدانی و ئازادی پێدەگات!

تۆ ھەنگاو بەرەو ھەر ئەفسانەیەک بنێیت

ڕەگی ڕاستی و حەقیقەت و بانگبێژی بەرزو بڵندەبێت!

تۆ دڵت بۆ ھەر جێگایەک لێبدات

لە دیلی نامۆیی و لەدەستی غەدر و لە (پێ)ی ستەمکاردا قوتاریدەبێت!

تۆ ھەناسەت بۆ ھەر ئازارێک گەرم ببێت

دەبی بە تەبیبێک و دەبی بە دەرمانێکیش بۆ ڕزگاریدەری!

تۆ ڕۆحت لە ھەر (خاک)ێک پشوبدات

سواڵی (نان)و ترسی بێ( ئاو)ی ھەڕەشەی لێناکات!

تۆ بەڵێن و پەیمانت بگاتە ھەر (مەحاڵ)ێک

ھێزێک بۆ شکستی وەعدی تۆ دەست وقاچی پێناجوڵێ بۆ تێکدانی. . .

تۆ خاطرات و یادگاریت بداتە ھەر دڵێک

لە ژێر ھەر بەڵا و کۆست و دەردێک پارێزراوەبێت!

تۆ (خەون)تبداتە ھەر بیابانێک

ڕازێک لە جوانیەکانی ئەم گەردونەی تێدا سەوزەبێت!

تۆ (وەفا)داریت بچێتە ھەر بەختێکی ڕەش و تاریکەوە ئەوا زەنگی بەختەوەری و شادی بۆ دوای مەرگیشی درێژ و درێژترەبێتەوە!

تۆ (عشق)ت ئەوەندە گەورەو پیرۆزە و مەزن

بەشی دڵی شکاو و بێبەشی مرۆڤەکانی تریش دەکات!

 

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu