چاکترین پڕۆژە ... حەمەڕەشید هەرەس

پڕۆژەی خۆشگووزەرانیم ناوێت، چونکە ئەگەر رەوشەکە وا بڕوات، کورد لەو پڕۆژانە ناحەسێتەوە. ئەوانە پڕۆژەن بۆ حەسانەوەی عەرەب.

ئەگەر ئاوا بڕوات کوردستان بێ شەڕ و شۆڕ ئەبێتە موڵکی عەرەب، عەرەب هەزارەها ماڵ و شوقەی لە کوردستاندا کڕیوە، هەزارەها زەوی لە چەقی شارەکاندا کڕیوە. هەزارەها باخی لە سیتەك و مێرگەپان و تەنانەت لە دەڤەری باڵەکی بنکەی شۆڕش و بەرخۆدان کڕیوە، شەوان لەم دەڤەرانە، دەنگی عەتابە و یا یومەی عرووبەیە، وردە وردە لە ناو عرووبەدا ئاوەکی ئەبین، پڕۆژەم بۆ چیە هەر لە ئێستاوە هەست ئەکەم لە خاکی خۆما بێگانەم. ئایا پڕۆژەتان هەیە بۆ شاڵاوی عەرەب لە کوردستاندا، کە ئەوە پێویست ترین پڕۆژەیە.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu