چاو شۆڕەکان ... حەمەڕەشید هەرەس

ئەمە کۆپلەیەکە، لەو شیعرەی لە بۆنەیەکی هەڵەبجەدا لە تۆرۆنتۆی کەنەدا خوێندمەوە ( هێشتا بەعس مابوو ساڵی ١٩٨٩)

چاو شۆڕەکان ... حەمەڕەشید هەرەس

ئەی ئەوانەی گوێ لەق ئەکەن

ئەچن بۆ مۆڵگای بەعس و جەیشی شەعبی و،

چەپڵە لێدان.

ئەی ئەوانەی تەنها یەك رۆژ بەعسی بوون و،

ئەو ئابڕووەی کە نەتان بوو

هەر گووشتیان.

ئەوەی ماوە و تۆپیوەکان. .

ئەو پێڵاوەی پێی کۆرپەکەی

کە بە کۆڵی خوشکەکەیەوە، گیانیان سپارد،

مێشکەسەری هەر هەمووتان

ناگاتە خۆڵی ژێرەکەی

مێشکە سەری ئەوەی کە دەڵێن:

هەر لە ترسا بەعسە، بەڵام کوڕی باشە

چجای ئەوەی زوو جاش بووە یان هەر جاشە.

نەك گەڕەکی کانی قوڵکە، نەك کانی ئاشقان.

ئەو زێرابەی وا لە ژێریان.

پیرۆزترە لە مەڵبەندی ئەنجوومەنی یاسادانان،

لە کۆشکی جەمهوری بەغا،

لە گۆڕی گشت تۆپیوەکان.

هەر هەموویان،

یەکبەیەکیان.

وام زانی ئەم هۆنراوەیەم، یەك جاشی ناو هۆڵەکە ئەگرێتەوە، کەچی نزیکەی نیوەی ئەو کوردە مۆڕەیان لێ ئەکردم. توومەس ئەم شیعرە وەك تاپڕ، نێوەی خەڵکەکە ساچمەی بەرکەوتووە.

ئاخ لە کورد.

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu