ئەوانەی بە ناوی شۆڕشەوە، کەللەی سەری پێشمەرگەیان پڕخوێن دەکرد. ... شيهاب کەریم

وێنەکە عەلی شامار

شەهاب کەریم ٢١/١٠/٢٠٢١ ئەڵمانیا

تەنها لەسەر هەڵەیەکی بچووک، بڕیاری گوللەبارانکردنی دوو پێشمەرگە دەدرێت و عەلی شامار فەرماندەیە و سەری پێشمەرگەیەک دەشکێنێت و دوو هاوڵاتی سڤیڵ لەحەوز هەڵدەکێشێت و فەلاقەیان دەکات.

بۆ مێژوو دەڵێین: شۆڕشەکەمان، شۆڕشێکی مارکسی و لینستی و نەوشیروان مستەفا ئەمین، کە بڕوای پێی نەبوو، زۆرترین خەڵکی تیرۆر دەکرد.

یاخوود بۆ نموونە دەڵێین: شۆڕشەکەمان زۆرترین سەرکردایەتی نەخوێندەوار و تەنانەت لە ئێستەشدا، زۆرترین سەرکردەی نەخوێندەوار و بەساڵاچودا ڕێنمایی ئەم گەلە بەدبەختە دەکەن.

ئەوە خێرە کوڕەکەی ئەم عەلی شامارەی کە بە ناوی شۆڕشەوە شانازی بە بڕیاری گولەبارانکردنی دوو پێشمەرگەوە دەکات کە عەلی شاماری باوکی لە تەمەنی لاوێتیدا کەللەی سەری پێشمەرگەی خوێنپژان کردوە و هاوڵاتیانی لە حەوزی مزگەوت هەڵدەکێشا؟

لە ئێستەدا کوڕەکەی عەلی شامار دەڵێت: من وەک باوکم چەندین ئیشی قۆڕم کردوە!

ببورن لەوەی من لەم نووسینەمدا ئاماژەم بە ناوی ئیشی قۆڕ کردوە.

ئەوەی کوڕەکەی عەلی شامارە دەڵێت: چۆن باوکم لە شاخ ئیشی قۆڕی کردوە و بە ناوی شۆڕشەوە، کەللەی سەری پێشمەرگەیان پڕخوێن کردوە، بەو شێوەیەش من وەک کوڕی عەلی شامار، لەسەر بناغەی پەروەردەکردنی باوکم بە نازی دایک و ئەو باوکەم پەروەردە بووم. هەرچی ئیشێکی ساختەکاری و قۆڕ و بێمۆڕاڵ بێت دەیکەم.

تێبینی: لە داهاتوویەکی نزیکدا لە کتێبە نوێکەمدا بڵاو دەکرێتەوە

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu