عەتا سەراوی ڕۆحی خەڵک دەکێشێت ... شەهاب کەریم

 ٥/١١/٢٠٢١ ئەڵمانیا

کاتێک دیمەنی هەڕەشە کردنی عەتا سەراویم لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی تیڤی(nrt) دا بینی، هەڕەشەی لە هاوسەرۆکی یەکێتی دەکرد.

هەڕەشە کردنەکەی جێی سەرنج و تێبینی و ڕەخنە گرتن نەبوو، بۆچی و لەبەرچی؟

ئەوەی منی هێنایە پێکەنین، ئەو هەڕەشەیە بوو، چونکە دەمزانی هێشتا کاریگەری مەیخواردنەوەی شەوانی لەسەرماوە و پەلەی لەو چاوپێکەوتنەدا کردوە، دەبوو، لە خۆی دڵنیا بوایە کە ئەو کاریگەرییەی مەیخواردنەوەی لەسەرنەماوە و دواتر لێدوانی بکردایە.

بە کورتی و کورد وتەنی هێشتا(سەرخۆشە) وشەی سەرخۆش ناشرین نیە، بە مەرجێک سەرت پڕ خۆشی بێت و ئاگات لە خۆت بێت چی دەڵێیت و کێش گوێت لێ ڕادەگرێت.

وشەی(سەرخۆش) بەو شێوەیە ناشرینە کە ئاگات لە خۆت نەبێت، چی بە کێ دەڵێیت و دواتر شانی ماچ بکەیت و لە بێئاگایی خۆتدا، لەگەڵ کەسێکی تردا ڕوخساری شەرمەزاریت بۆ خەڵکی ئاشکرا بکرێت و بە خەڵکی بڵێیت: من هەر چرکەساتێک لەسەر پەتێک گەمەی خۆم دەکەم.

ئێستە زانیمان تۆ لە ڕابردودا چەکداری ڕژێمی بەعس بویت، و دواتر لە نێو حیزبی سۆسیالیست(حسک) بویت بە پێشمەرگەو ناوی سیخوڕی بونی خۆت ونکرد، دواتر لە نێو یەکێتی نیشتیمانیدا جارێکی تر بویت بە پێشمەرگەو تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسی ئەڵمانی(لیزا شمیت)ت لە مێژوی خۆت بە پەراوێز خست.

تۆ ئەزموونی ئەم حیزب و تیرۆرکردنی ڕۆژننامەنوسان و سەرانە وەرگرتن و خەڵکی ڕوتکردنەوە و چەتەگەری باشت هەیە.

بەڵام لە شان ماچکردن و کڕنوش بردن بۆ نزیک بوونەوەت، بەم وێنەیەی دەردەکەویت، لە دوو فۆرمی جیاوازدا دەبینرێیت. کە بە خەڵکی ڕادەگەیەنیت کەس لۆمەم نەکات و مێژووم ناشرین نەکات، لە نێو چەند حیزب و کاراکتەری بکوژی ڕۆژننامەنوس(لیزا شمیت) م و لە کاتی بەعسدا‌ کام فەوج و چەکداری کام مستەشار بووم.

چی کارەساتێکە کەسێکی وەک تۆ ڕۆحی خەڵک بکێشێت

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu