بە بەڵگەوە باس لە تاوانی سەرکردە و فەرماندەکان دەکەین ... شەهاب کەریم

 ٢١/٩/٢٠٢١ ئەڵمانیا

من هەمیشە دەڵێم: گەر بە ڕق و کینەو داخ لە دڵ لەسەر ڕابردو بژیت، داهاتوویەکی جوان و سەرکەوتوو نابیت، ڕاستە قسە کردن لە سەر ڕابردووی مێژووی شۆڕشەکان، مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و قوربانیدان و بە خوێنی هەزاران شەهید، ئازادی و ڕزگاری گەلی کوردیان بەدیهێنا.

لەگەڵ ئەوەشدا، مێژوویەکی پڕ لە خوێنڕشتن و خەڵکی بە ناهەق کوژراو و غەدر و خیانەت، باج و سەرانە وەرگرتن، شەق تێهەڵدان و فەلاقە کردن و ئازار و ئەشکەنجەی شۆڤێرانی تراکتۆر و جوتیاران و هتد. .

هەندێک لە سەرکردەکان ژێر بە ژێر، پەیوەندیدار بوونیان لەگەڵ ڕژێمی بەعسدا، کە باشترین بەڵگەش بۆ ئەو مەبەستە، فایلەکانیان لە دوای پرۆسەی ئازادی ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ دا لە دامو دەزگاکانی ڕژێمی بەعسدا، بەردەستی سەرکردایەتی حیزبەکان کەوت. بەڵام چاوپۆشی لە تاوان و فایلەکانیان کراو ئێستەش ڕێنمایی گەل دەکەن.

لە نێو پارتی دیموکراتی کوردستاندا(پارتی) هەندێک بەرپرسیان هەبوون، وەک عەبدولوەهاب ئەتروشی، غەدریان لە هاوڵاتیان دەکرد و بە بەڵگەش زۆترین هاوڵاتیانی بە ناهەق گوللە باران دەکرد.

ئایا(مەلا مستەفا)ی بارازانی بڕیار دەربوو، بۆ ئەو تاوانانەی کە عەبدول وەهاب ئەتروشی ئەنجامی دەدا؟!

بە بەڵگە و بە سەرچاوەی دروست بێئاگایی(مەلا مستەفا)ی بارزانی بە ڕاشکاوانە و بەبێ هیچ سڵەمینەوەیەک لە زاری کەسانێکی سەرکردە و کە زۆرێکیش لە دواکەوتوانی ئەو زاتە، کە بە کەسێکی شۆڕشگیڕ و کارێزمای پێناسە دەکەن، وەک مێژوو دەخەمە بەر دیدی خوێنەر و(مەلا مستەفا)ی بارزانی بە دڵسۆزی گەلی کورد پێناسە دەکەن.

هەمان تاوانەکانی کورد کوشتن و تیرۆرکردن و گوللەبارانکردنی(عەبدولوەهاب ئەتروشی) کە فەرماندەیەکی پارتی بوو، لە نێو ڕێکخراوێکی مارکسی و لینستی وەک کۆمەڵەی ڕەنجدەران، تاوان بەرامبەر بە هاوڵاتیانی سڤیڵ دەکرا و تێکۆشەرانی گەلی کوردیان، خەڵتانی خوێندەکرد و بێکەس کوژیان دەکردن!

ئایا(مام جەلال) ئاگاداری ئەو هەموو تاوانە و تیرۆرکردنە بوو؟

بە هەمان شێوە بەبێ هیچ سڵەمینەوەیەک، بێئاگایی(مام جەلا) لە تیرۆرکردنی ئەو تێکۆشەرانە و تیرۆرکردنی ئەو چەندین ئافرەتانەی کە لە دوای ڕاپەڕینی پرۆسەی ئازادی کوردستان، کە ژمارەیان بە ناو و ناونیشان، دەگاتە(٢١) ئافرەت کە لە نێو شاری سلێمانیدا بە ناوی لەشفرۆشەوە کوژران. دەخەمە بەردیدی خوێنەر.

جگە لە تیرۆرکردنی چەند کادرێکی کرێکاری کۆمەنیستی، کە زۆر شەرم بوو، لە کاتی گفتوگۆدا(مفاوەزات) یاخوود دانوستاند، دەستبەسەر کران و گووللەبارانکران.

بەڵام تاوانی هەرە ناشیرین، ئەو ئافرەتە شۆڕشگێڕانەی حیزبی شیوعی بوون، کە بە ڕەگەز کورد و عەرەب بوون و دووگیان بوون، گووللەبارانیان کردن.

تێبینی/ کەسانێک پرسیار ڕوبەڕوم دەکەنەوە، بۆچی لە کاتێکدا ئەم پۆستانە دەکەیت، یاخوود فڵان سەرکردە لە ژیاندا نەمابوو، قسەت لەسەر نەدەکرد، بە بەڵگەوە دەیخەمە ڕوو، ئەو کەسانەی ڕەخنەی ئەوەم لێدەگرن، خوودی ئەو کەسە قسەی لەسەر زۆرترین سەرکردەی کورد کردووە، کە لە ژیاندا نەماوە.

چاوەڕوان بن لە داهاتوویەکی نزیکدا، دەتوانینن، زۆرترین پڕوپاگەندەی ناحاڵیان، وەلابنێن و هیچ هێزکیش نیە بەربەست بێت لە بەردەم ئازادی ڕادەربڕیندا وئەوەش بووەتە هۆکاری بێدەنگ بوونمان، ئێمە خەباتی خۆمان بە خەڵکی نافرۆشینەوە و باس لە سەربازگە گرتن و تەقەکردن لە کۆپتەری ڕژێمی بەعس بکەین، ئێمە دەڵێین: هەندێک لە سەرکردەی دۆڕاوی سیاسی، بەهای شۆڕشیان شێواند و بێمۆڕاڵی سیاسی و کۆمەڵایەتیان بۆ مێژوو دەردەخەین.

لە داهاتویەکی نزیکدا، لە کتێبە نوێکەم بڵاو دەکرێتەوە.

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu